یاریزانانی ئیتالیا و ئینگلیز خەڵاتكران

وەرزش 14/07/2021

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتالیا كە ژمارەیان 26 یاریزانە هەر یەكەیان بە بڕی 250 هەزار یۆرۆ خەڵات كران، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020 بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلیزی بردەوە. هەروەها یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزیش، سەرجەم یاریزانەكانی بە بڕی 200 هەزار یۆرۆ خەڵاتكرد.
سەبارەت بە خەڵاتەكانی یۆرۆی 2020 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، هەڵبژاردەی یەكەم كە ئیتاڵیایە بڕی 34 ملیۆن یۆری وەك خەڵات وەرگرتوەو هەڵبژاردەی ئینگلیزیش بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربوەكانی تریش بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ خەڵات كراون لەبەرامبەر بەشداربونیان.