بایرن بەهرەمەندێكی ئینگلیزی هێنایە ریزەكانی

وەرزش 14/07/2021

یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی رایگەیاند، لە هەوڵێكیاندا سەركەوتوبون لە بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی تەمەن 21 ساڵی ئینگلیزی عومەر ریتشاردز لەیانەی ریندینگی پلە یەك بۆ خولی بۆندسلیگا.
عومەر ریتشاردز دەڵێت، دەمەوێت لێرە زیاتر پەرە بە تواناكانی خۆم بدەم زۆر دڵخۆشم گرێبەستم لەگەڵ یانەكی گەورەی وەك بایرن میوشن كردوە.
سەبارەت بە دیاردەی رەگەزپەرستی لە دوا كۆتا یاری یۆرۆی 2020 لە یاریگای ویمبڵی رایگەیاند، خوازیارم سەرجەم ئەو دیاردانە بەتەواوەتی لەناو یاریگاكاندا بنەبڕ بكرێت. ئەم لاوە بەهرەمەندە بە رەگەز ئەفریقیە یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵی هەڵبژاردەی ئینگلیزەو لە یانەی ریدینگی پلەیەكی ئینگلیزی یاری دەكرد.