ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی ئەحمەد رازی تێدەپەڕێت

وەرزش 21/06/2021

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی یەكێك لە بەناوبانگترین یاریزانەكانی سەردەمی زێڕینی تۆپی پێی عیراق ئەحمەد رازی تێدەپەڕێت كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا. ئەحمەد رازی لە 21ی نیسانی 1964 لە بەغدا لە دایكبووە، خاوەنی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی عیراقە لە مۆندیالی 1986 (مەكسیك) كە بەرامبەر بەلجیكا تۆماری كردوە. 
ئەحمەد ڕازی، سەرەتا لە یانەی زەورای عیراق  وەك هێرشبەر دەستی بەیاریكردن كردووەو ناوبانگی دەركرووە،  لە 125 یاریی نێودەوڵەتیدا 65 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركردوە. لە ساڵی ١٩٨٨ نازناوی باشترین یاریزانی لە ئاسیا بەدەستهێناوەو هەر هەمان ساڵیش وازی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی هێناوە. ئەحمەد ڕازی لە ساڵانی دواییدا تێكەڵاوی كاری سیاسی بووەو لە ساڵی ٢٠٠٨ وەكو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردراوە. لە 21ی حوزەیرانی 2020 دوای چەند رۆژێك لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا گیانی لەدەستدا. خێزاندار بووە و خاوەنی سێ كچ و كوڕێكە و لە وڵاتی ئورودون نیشتەجێن.