پێچەوانەی بەرشەلۆنە، گریزمان گرنگترین یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە

وەرزش 20/06/2021

بە پێچەوانەی یانە كەتەلۆنیەكەی ئیسپانیا ئەنتوان گریزمان بەردەوام لە پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی فەرەنسادا یاریدەكات و تا ئێستا ئەو یاریزانە 45 یاریە وەك یاریزانێكی سەرەكی بەردەوامە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی لە مانگی ئابی 2017ەوە.
دیدی دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بڕوایەكی تەواوی بە تواناكانی ئەو هێرشبەرە هەیە و دەزانێت لە نێو یاریگادا چۆن سود لە وزەو تواناكانی ببینێت و گرنگترین یاریزانی پێكهاتەكەیەتی، كە ئەمەش زۆر پێچەوانەی بەشداریكردنەكانیەتی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، كە هێشتا ئەو یاریزانە بە شێوەیەكی سەرەكی لەناو پێكهاتەی یانەكەدا جێگای خۆی نەكردۆتەوە نەبوەتە جێی  متمانەی راهێنەرە هۆڵەندیەكە روناڵد كومان.