لەفڕۆكەخانەی هەولێر سێ بەرپرسی باڵای پەیەدە دەستگیركران

کوردستان 10/06/2021

چاودێر
هێزەكانی پەدەكە، سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان، لەكاتی پێشوازی كردنیان لەمیوانێكیان لەفڕۆكەخانەی هەولێر، دەستگیر كرد.
ماڵپەڕی رۆژ نیوزی نزیك لەپەكەكە، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا عوسمان، نوێنەری پەیوەندییەكانی پەیەدە لەهەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموكراتی لەهەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لەهەولێر، كاتژمێر 3ی بەیانی چوو بوون بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر، بەمەبەستی پێشوازی كردن لەمیوانێكیان، كە لەفڕۆكەخانە لەلایەن هێزەكانی پەدەكەوە، ئەم سێ كەسە دەستگیر كراون.
هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرپرسانی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی ڕۆژئاوا و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستنیشانیان كردووە كە لەسەر هۆكارەكانی دەستگیركردنی ئەو سێ ئەندامەیان هیچ شتێكیان پێڕانەگەێنراوە و لەمبارەیەوە ئەوان لەهەوڵدان پێوەندی بە بەرپرسانی پەدەكەوە بگرن.