زیاد جەبار: حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەهاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات.
زیاد جەبار، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، دەڵێت: سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌رێمی کوردستان ئێستا له‌فرۆشتنی نه‌وت و له‌داهاتی ناوحۆ و هه‌موو ئه‌وانه زیادیانکردووه بۆیه ئێمه به‌یاداشت داومانه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ت ئه‌و لێبڕینه کۆتایی پێ بهێنێت و واز له‌م نایاساییه بهێنێت، وه له‌مکاته‌شدا ئێمه چاوه‌ڕێن پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگاته په‌رله‌مانی کوردستان.
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" پاساوی حکومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی موچە له‌ئێستادا بیانووه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا هه‌یه یاسای بودجه له‌عێراقدا بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه."
هەروەها وتیشی" به‌ڵێ به‌داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات، من ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی پێشوو حکومەت مووچه بدات ئێمه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندراومان بڵاوکردۆته‌وه و یاداشتمان داوه به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که حکومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه بدات."