عەمید سەرحەد: هێندەی یەکێتی هەوڵی چارسەرکردنی کێشەکانی داوم پارتی نەیکردوە

کوردستان 03/05/2021

عەمید سەرحەد قادر لە نوسینێکدا رەخنە لە پارتی دەگرێت کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانایان نەداوە.

 

یەکێتی بوون نەعەیبە ! نەبەدزییەوە دەبێت.!
عەمید سەرحەد قادر
لەساڵی ١٩٧٦ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوری کاریگەری تەواوی هەبووە ، لەساحەکەدا نیوەی کوردستانی بەدەستەوەیە ، خاوەنی دەیان شەهیدە لەمەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ، سەدان شەهیدی هەیە لە مه سولی هه ریم وسەر تیپ و لیواو بە هەزار شەهیدیش هەیە لە پێشمەرگە .
من لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەیوەندی حیزبیم به هیچ حیزبیكهوه نیه وه
له ١٦ ئوكتۆ به ره وه ئەوە كیشانهی هه م بوو چارەسەر نەكراوه
بەداخەوە ! ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانم پارتی
نه ی كردوه کە لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بووم وە لەسەر غائب بوون و بجێ هێشتنی کەرکوک
چەند جار وەزیری ناوخۆی و ڕەئیس وەزەرا سەردانی هەولێریان کرد ، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئالۆزتریان کرد.