بێکهام: تۆپی پێ لە مەترسیدایە

وەرزش 20/04/2021

دەیڤد بێکهام ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و ریال مەدرید هەڵوێستی خۆی راگەیاند بەرامبەر بە سوپەر لیگی ئەوروپی، کە لە ئێستادا چەند یانەیەکی گەورەی جیهان پێشنیازیان کردوە.

بێکهام ئەم بیرۆکەیە رەتدەکاتەوەو پێیوایە زیان بە تۆپی پێ دەگەیەنێت.

لە ماوەی رابردودا 12 یانەی گەورەی ئەوروپا رێککەوتن کە پاڵەوانێتیەک بەناوی سوپەر لیگی ئەوروپا بکرێتەوەو بەبێ وابەستەبون بە یوفاوە. یانەکانیش برتیتن لە : بەرشەلۆنە، رایل مەدرید، ئەتلەتیکۆ مەدرید، یوڤانتۆس، میلان، ئەنتەر، مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، چێلسی، لیڤەرپول، تۆتناهام. ئەرسینال.