كاریگەری لایەنەكان و هەڵبژاردن

کوردستان 18/04/2021

 

 

كورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە(29)
كاریگەری لایەنەكان و هەڵبژاردن

   هێشتا زووە بزانرێ‌ هەڵبژاردنەكە ئەنجام دەدرێ‌ یاخود نەخێر؟ گریمان ئەنجام دەدرێ‌. لە ئێستاوە، چی دەبینرێ‌؟
   یەكەم: لایەنی كەم رێكەوتن لە نێوان لایەنە كوردستانیەكان نەكرا.
   دووەم: پارتی بەتەنها لە ناوچە كێشە لەسەرەكانیش دادەبەزێت. ئەمەش، زیانی دەبێ‌.. بەڵام هۆكارەكەشی بۆ تێك چونی پەیوەندی سیاسی ساڵانی رابردوو دەگەڕێتەوە. 
   سێیەم: سیستەمی هەڵبژاردن، یارمەتی كەسایەتی و كاندیدەكان دەدات.. بەڵام لە رێژەی گشتی دەنگدەران.. بەهۆی گەندەڵیەوە، زۆربەی حزبەكان پاشەكشە دەكەن. 
   چوارەم: ململانێی هەڵبژاردن، چ لە ناو لایەنكان و چ لە ناو كاندیدەكان، لە ئاراستەی دیموكراسی دەترازێ‌! 
   پێنجەم: كاریگەری لایەنەكان و (سەری – كردەكان) دەردەكەوێ‌. شەڕە فەیسبوك و بوختان ناخوات !