ریاڵ مەدرید هالاندی دەوێت

وەرزش 31/03/2021

چاودێر: یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە 74 ملیۆن یورۆی قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی هالاندی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند بباتە ریزەكانیەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئیسپانیایەكان،  پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بەبەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند كردوەو داوایكردوە كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بكەن بۆ هاوینی 2021 و لەبەرامبەریشدا 75 ملیۆن یورۆ قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەكە دەدەن.
هالان لەساڵی 2020 ەوە بەرامبەر بە 20 ملیۆن یورۆ چوەتە یانەی دۆرتمۆند و لەئێستادا ژمارەیەك لەیانە گەورەكانی جیهان خۆزیاری كڕینی ئەو یاریزانەن.