یاری كۆتای جامپیۆنزلیگ لەئەمریكا ئەنجام دەدرێت؟؟!!

وەرزش 25/02/2021

چاودێر: یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی یاریەكانی  جامپیۆنز لیگ ئەنجام بدات، بەڵام تاكو ئێستا تەنها پێشنیارەو هیچی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی نوێترین هەواڵی میدیا وەرزشیە جیهانیەكان، یوفا دەیەوێت خولی یانەكان لە 32 و یانەوە بكاتە 36 یانە".
بەڵام یەكێكی تر لەو پێشنیارو بیرۆكانە ئەوەیە، كە چیتر یاری كۆتایی جامپیونزلیك یان بەیەكجاری هەموو ساڵێك لە ئەمریكاو بەتایبەت شاری نیویۆرك ئەنجام بدرێت، یان  ئەمساڵ بەتەنها لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.