رامۆس هۆشداری دەدات

وەرزش 05/01/2021

چاودێر: سێرجیۆ رامۆس  كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید یەكەم پێشنیاری نوێكردنەوەی بۆندەكەی رەتكردوەتەوە.
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردوەتەوە:" پێرسی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی سێرجیۆ رامۆس لەگەڵیدا كۆبوەتەوە".
رونیشكراوەتەوە:" رامۆس پێشنیاری بۆندەكەی رەتكردوەتەوەو داوای بەرزكردنەوەی موچەكەی كردوە".
جەختیشكراوەتەوە" رامۆس هۆشداریداوە  ئەگەر  موچەكەی زیاد نەكرێت دەچێتە پاریسان ژێرمەن".