مردن و ئیشکالییەتەکانی لە فیکری ئیسلامییدا
خەسرەو مەحمود
توێژەر
لە بەشی توێژینەوەی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
پێشەکی
قسەکردن
لەسەر مەرگ ڕاستەوخۆ بە قسەکردن لەبارەی ژیانەوە گرێدراوە، لێرەوە هەموو هەڵەتێگەیشتنێک
لە مەرگ، بەدحاڵیبوون لە ژیانی لێدەکەوێتەوە. بوونی هەر کێشەیەک بەرامبەر بە مەرگ
و ماناکانی، لەخودی خۆیدا کێشەیە لە ئاست ژیان و هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەریدا.
هەموو
تێگەیشتنێکی هەڵەش بەرامبەر بە ژیان، لە بەرژەوەندی مەرگ تەواودەبێت، واتە
هەڵوێستێکی مەرگدۆستانەی لێدەکەوێتەوە.
جیهانی
ئیسلامی لەمڕۆدا لەبەردەم قەیرانێکی گەورەی خوێندنەوەی ئاینەکەیدایە، هۆکاری
سەرەکیش لێرەدا بۆ تەسلیمبوونی بە خوێندنەوەی سەلەفیانە و ترادسیۆنالیانە
دەگەڕێتەوە، کە خوێندنەوەیەکی دەقگەراییانەی ڕوکەشە، بە چەشنێک کە ئەقڵ تێیدا
پاسیف و وەستاوە، ئەرک و وەزیفەیەکی ئەوتۆی لەم ڕووەوە پێنەبەخشراوە.
خوێندنەوەی
دەقگەرانە واتە ژیان لەناو ڕابردوودا، ژیانکردنیش لە ڕابردوودا مانای
ئامادەنەبوونە لە ئێستادا، لە دۆخێکی لەم چەشنەدا کە تێڕوانینمان بەرامبەر بەکۆی
بابەت و کایەکانی ژیان ڕابردووگەرانەو دەقگەرانەیە، کەواتە هەڵوێستمان بەرامبەر بە
بابەتێکی وەک مەرگ بەر لەسەرجەم بابەتەکانی دیکە سەر بەڕابردوو و ڕوکەشی دەقەکانە.
هۆکارەکەش لێرەدا ڕوونە، و بریتیە لەوەی کە بیرکردنەوەی ئاینی تا ڕادەیەکی زۆر
لەسەر بیرکردنەوە لە مەرگ وەستاوە، یان لانیکەم مەرگ یەکێکە لەو پایە سەرەکیانەی
کە بیرکردنەوەی ئاینی تەقلیدیانەیان ڕاگرتووە.
لێرەوە
بۆئەوەی قۆناغێک بەرەو ژیان بێینەوە، کەمێك لێرە و لەئێستا نزیک ببینەوە، دەبێت بە
تێگەیشتنماندا بچینەوە سەبارەت بەو بابەتانەی لەکاتی مەرگ و دوای مەرگدا ڕوودەدەن،
بۆ ئەوەی چیتر وەک حەقیقەتی ڕەهاو ڕاستی چەسپێنراو بۆئەو چەشنە بابەتانە نەڕوانین.
هەروەها بۆئەوەی لە ڕاستیەش
ئاگاداربین کە ئەوەی باسوخواسەکانی مردنی بەم ئەنجامە نەرێنییە گەیاندووە، واتە بە
ئاڕاستەی دەقگەراییدا بردویەتی، بریتیە لەو دەقانەی بەناوی فەرمودەی سەحیحەوە
هاتون، واتە ئەو دەقانەی دراونەتە پاڵ پێغەمبەر (د.خ) و وەک دەقی قورئان مامەڵەیان
لەگەڵ دەکرێت، لەکاتێکدا کە هەدنێک لەو دەق و بابەتانە بە ئاشکرا لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا
ناکۆکن، هەندێکی دیکەشیان لەگەڵ ڕۆحی ئیسلام و جەوهەری ئاینیدا ناتەبان، کۆمەڵێكی
دیکەشیان لەڕووی مانا و ناوەڕۆکەوە سەر بە ئەفسانە کۆنەکانن و لە کەلتور و خورافەی
میللیەوە هەڵێنجراون.
سەرچاوەکان
١_الدکتور زکریا إبراهیم ، مشکلة
الحیاة، دار مصر للطابعە.
٢_ بەختیار عەلی، چێژی مەرگدۆستی،
٢٠١١، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
٣_ئەدۆنیس، شوناسی تەواونەکراو (
داهێنان، ئاین، سیاسەت، سێکس)، و/ نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە بلاوکراوەکانی پاشکۆی
ڕەخنەی چاودێر، ٢٠٠٨.
٤_عبدالرحمن بدوي، الموت والعبقریة،
دار القام، بیروت، ١٩٤٥.
٥_ د.محمد کەمال، ئۆنتۆلۆژی بنەڕەتی
بوونی مرۆڤ، یانەی قەڵەم، چاپی سێیەم.
٦_
الدکتور زکریا إبراهیم، مشکلة الإنسان، دار مصر الطابعة.
٧_ د.احمد محمد عبدالخالق، قلق الموت، عالم
المعرفة، الکویت، ١٩٨٧.
٨- الإمام ابن کثیر، تفسیر القرأان العظیم، تحقیق، د حکمت بن بشیر بن یاسین،
دار ابن الجوزي، ١٤٣١هـ، ج ٥.
٩ -الإمام الشوکانە، فتح القدیر، المتنی بە وراجع اصولە یوسف الغوش، دار المعرفة،
بیروت، لبنان، ط٥، ٢٠٠٨.
١٠- ابن قیم الجوزیة، الروح، حقق مضوصە
و خرجە یوسف عای بدیوي، دار ابن کثیر، دمشق – بیروت، الطبعة الثامنة، ٢٠١٨.
١١- - ئیڵیاس بیلکا، عەقڵ و غەیب،
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی سنورەکانی زانستی مرۆڤ، وەرگێڕانی کۆسار بەرزنجی، سەنتەری
زەهاوی، ٢٠١٦،
١٢- د. اشرف حزبي عبدالفتاح، قضیة
الموت بین الفلسفة و الدین و موقف العلم الحدیث مفهما، المکتبة الأزهریة للتراث،
٢٠١٦.
١٣- المحافظ ابن رجب المنباي، جامع
العلوم والحکام في شرع خمسین صوثیا من جوامع الکام، تحقیق احمد سالم، دار الغد
الجدید، مصر، ٢٠٠٥.
١٤- باباعلي الشیخ عمر القرداغي، مسائل
القدر في القرأان الکریم، مکتب التفسیر، اربیل، ٢٠٠٩.
١٥- د.سعید عبداللطیف فودة، الشرح
الکبیر علی العقیدة الطحاویة، المجلد الثاني.
دەقی توێژینەوەکە