مەلا بەختیار حەقیقەتە مێژوییەکانی ئاڵای شۆڕش ئاشکرا دەکات
مەلا بەختیار لە کتێبێک‌دا بەناوی (ئاڵای
شۆڕش... سەرهەڵدان- پەلاماردان- یەکگرتن) بەشێکی زۆر لە حەقیقەتە مێژوییەکانی
سەرهەڵدان و دروستبونی ئاڵای شۆڕش
ئاشکرادەکات و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ململانێکانیان لەگەڵ باڵی راستڕە و زاڵی
کۆمەڵەی رەنجدەران روندەکاتەوە. هاوکات چیرۆکی دەستگیرکردن و پەلاماردانی کادیر و
سەرکردەکانی ئاڵای شۆڕش لە شاخ دەگێڕێتەوە.
کتێبەکە لە 73 لاپەڕەی نیو ئەی فۆڕ
پێکهاتوەو وەک پێشەکیەک نوسراوە بۆ پرۆژەی لە چاپدانی ئەرشیفی ئاڵای شۆڕش کە رۆژی
17/7/2023 لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی رۆشنگەری چاو‌دێر
بڵاوکرایەوەو رۆژی 6\8\2024یش لەمەراسیمێکدا لە شاری هەولێر دابەشکرا..
لە سەرەتای کتێبەکەدا مەلا بەختیار، باس لە مێژوی سەرهەڵدان و هۆکارەکانی
دروستبونی ئاڵای شۆڕش دەکات و دەنوسێت:
له ساڵی 1981ـەوه هه‌تا ساڵی 1985، كه ئاڵا به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا،
دوای یه‌كه‌مین كۆنفڕانس "مالیمۆس- به‌هاری
1980"، كه له‌ناو كۆنفڕانسه‌كه‌دا
بێ ته‌مومژ، ناكۆكییه شاردراوه‌كان سه‌ر
گۆمی ململانێكان كه‌وتن؛ نامیلكه‌یه‌كی
كاك سالار عه‌زیز (چه‌ند
سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌رباره‌ی
نامیلكه‌ی پارتی پێشڕه‌وی
چینی كرێكاری كوردستان- ٥/٢/١٩٨٢) بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
نامیلكه‌یه‌كی كاك فه‌ره‌یدوون
عه‌بدولقادر (پارتی پێشڕه‌وی
چینی كرێكاری كوردستان)، نووسی. دوای هه‌وڵێكی زۆر، ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه ڕازی بوون له چاپخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
چاپ بكرێ. ئه‌م دوو نامیلكه‌یه،
یه‌كه‌مین زه‌نگی
سه‌ره‌تایی دوو ئایدیۆلۆژی- سیاسیی ناكۆكی ناو
كۆمه‌ڵه بوون. به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته ڕه‌وتی چه‌پ،
هیچ بڕیارێكی بۆ خۆڕێكخستن دابێ، ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌سمیشی نه‌كردبوو.
له دوای ئه‌م
نامیلكه چاپكراوه‌وه،
سه‌ركردایه‌تیی
كۆمه‌ڵه گورگه بوون و به‌ره‌به‌ره ڕێوشوێنی دژایه‌تیی
ڕه‌وتی چه‌پیان
زیاتر داده‌ڕشت. دوای ئه‌وه به پای پیلان ته‌واوی
جومگه‌كانی كۆمه‌ڵه كه‌وتنه ده‌ست
سه‌ركردایه‌تیی
ڕاستڕه‌وی كۆمه‌ڵه و بێپه‌روا، دژی ڕه‌وتی
چه‌پی كۆمه‌ڵه،
به‌كاریان هێنان. واتا:
له ساڵی 1981ـەوه هه‌تا 1985 پێنج ساڵی ڕه‌به‌ق باڵی زاڵی كۆمه‌ڵه، هه‌رچی لە توانایدا بوو،
بۆ نابووتكردنی چه‌پ، خستییه كار؛ ته‌نانه‌ت دژایه‌تیی چه‌پیان گه‌یانده ئه‌وه‌ی گوایه "ماركسیزم- لینینیزم" گه‌ڕوگول بووه؛ ڕه‌وتی چه‌پیش، تاقه ڕێگا
بۆی مایه‌وه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان و دژایەتی تێزه‌كانی چه‌پ بوو، ئه‌ویش ته‌نها به په‌یوه‌ندیی هاوڕێیانه و به هه‌وڵی زاره‌كی و زیره‌كی!
لە بەشێکی دیکەی
کتێبەکەدا، مەلا بەختیار ئاماژە بەوەدەکات کە ئاڵای شۆڕش دەیویست وەکو رەوتێک
لەناو یەکێتیدا بمێنێتەوەو بەهیچ شێوەیەک نەیدویست هێزی عەسکەری جیابکاتەوە، بەڵام
باڵی راستڕەو و دەستڕۆیشتوی کۆمەڵە، ئەم هەڵوێستەی ئاڵای شۆڕ‌شیان نادیدە دەگرت و
بەردەوام لە بیانو بون بۆ بەلاڕێدابردنی راستیەکان و تەنگەتاوکردنی چەپەکان.
لەوبارەیەوە لە لاپەڕە 31ی کتێبەکەدا دەنوسێت:
ئه‌و هه‌ڵوێسته، سه‌باره‌ت به پشوودرێژی، له‌وپه‌ڕی هه‌ستی كوردایه‌تییه‌وه وه‌رده‌گیرا. به‌ڵام باڵی زاڵ، نه‌ك ته‌قدیری پشوودرێژیی چه‌پیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارییان دژیان توندتر
ده‌كرد. ڕه‌وتی چه‌پیش ناچار بوو، یه‌كه‌مین جار، پرنسیپه‌كانی له په‌خشنامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی به ڕۆنیۆ ڕاكێشراودا به‌ناوی "هه‌ڵوێست، هاوینی 1984"
به نهێنی ڕابگه‌یه‌نێ. هه‌تا ڕایه‌ڵه‌ی هاوڕێكانی و كه‌تیره‌ی ئایدیۆلۆژی له‌به‌ریه‌ك نه‌ترازێن.
"هه‌ڵوێست" هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆی دۆخی
دانوستان و ناكۆكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه بوو
له 45 لاپه‌ڕه‌ی فلوسكاپدا. دووه‌مین ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌وته‌كه بوو،
دوای نامیلكه‌ی یه‌كه‌م، كه باسمان كرد.
نامیلكه‌ی یه‌كه‌م به‌گشتی سه‌ره‌تاكانی جیاوازییه فكرییه‌كان بوو. له "هه‌ڵوێست"دا،
ناكۆكییه‌كان زه‌ق بووبوون. ئیتر
پێویستی ده‌كرد، جیاوازییه‌كان ڕۆشنتر فۆرمیلا
بكرێ. به‌تایبه‌تی دانوستان ده‌گه‌یشته بنبه‌ست.
له ناوه‌رۆكی هه‌ڵوێستدا، ڕێبازی
كوردستانی جه‌ختی لێ كرابووه‌وه.
پێداگیری له‌سه‌ر ڕزگاركردنی كوردستان و ئه‌ركه دیموكراسییه‌كانی دوای ڕوخاندنی به‌عسی بە ڕوونی باس كردووە.
پاراستنی ڕێبازی چه‌پی كۆمه‌ڵه‌یش، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وی باڵی زاڵی كۆمه‌ڵه‌دا، دووپات كرابوو.
كاریگه‌ریی باشی هه‌بوو، باڵی زاڵی ترساند، بۆیه كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیان به‌رامبه‌ر چه‌پ نواند و گه‌یاندیانه ئه‌وه‌ی له سێهه‌مین كۆنفڕانسی كۆمه‌ڵه‌دا "مێرگه‌پان، ته‌مووزی 1985"، چه‌شنی "دادگای
پشكنین"ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، چه‌په‌كانی ناو كۆنگره‌یان تاوانبار ده‌كرد و ده‌یانشكاندن. ته‌نانه‌ت له‌ناو كۆنفڕانسه‌كاندا له ئه‌ندامی كۆنفڕانسیشیان
هه‌ڵدا. ده‌شیانویست به بیانووی بڵاوكراوه‌ی "هه‌ڵوێست" چه‌په‌كان دادگای عه‌سكه‌ری بكرێین. مه‌خابن چه‌ند هاوڕێیه‌كی كۆمه‌ڵه له‌ناو كۆنفڕانسه‌كه‌دا، نه‌یانده‌توانی ته‌نانه‌ت به‌رگری له خۆیشیان بكه‌ن، لاواز قسه‌یان ده‌كرد، بۆیه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا كۆنفڕانس سزای توندیان
بدات، ناچار بووین به لێبڕاوی به‌رگرییان لێ بكه‌ین و بیگه‌یه‌نینه ده‌رچوون له ساباتی كۆنفڕانس.
مەلا بەختیار دەشڵێت:
له دوائه‌نجامدا،
كه ئیتر بواری هیچ جموجووڵێكی نهێنییان نه‌هێشت،
بۆ ساغبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی چه‌پ
له‌ناو یه‌كێتیدا،
به ڕه‌سمیش سه‌ركردایه‌تیی
ئاڵای شۆڕش سه‌ردانی "مام جه‌لال و نه‌وشیروان"یان كرد و پێیان ڕاگه‌یاندن:
كه ئاڵای شۆڕش، ده‌یه‌وێ
وه‌كو باڵێكی چه‌پی
ناو یه‌كێتی قبووڵ بكرێ... هیچ باوه‌ڕیشی
به جیابوونه‌وه‌ی
عه‌سكه‌ری نییه.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
باوه‌ڕه‌یش،
سه‌باره‌ت به جیانه‌بوونه‌وه‌ی
عه‌سكه‌ری، مه‌لا
به‌ختیار و مامۆستا پشكۆ بۆ گوندی ته‌كیه‌ی
قه‌راغ گەڕانەوە، كه له قووڵایی هێزه‌كانی
یه‌كێتیدا بوو. بۆ ده‌رخستنی
نییه‌ت پاكی، شێخ عه‌لیش،
له مالوومه هه‌واری هه‌ڵخست،
كه زۆر نزیكی سه‌ركردایه‌تیی
یه‌كێتی بوو.
مەلا بەختیار لە کتێبەکەیدا، باس لە
بوختانێک دەکات کە باڵی زاڵی کۆمەڵە، ئاڵای شۆڕ‌شیان پێ تۆمەتبار کردوە ئەویش
مەسەلەی عێراقچێتی بوە، کە گوایە ئاڵای شۆڕش عێراقچین و ئەوان کوردستانی،
لەمبارەوە مەلا بەختیار لە لاپەڕە 63دا دەڵێت:
باڵی زاڵی كۆمه‌ڵه له‌كاتێكدا، بوختانی عێراقچێتی هه‌ڵده‌به‌ست، له‌هه‌مانكاتدا به نهێنی و له‌ژێر دروشمی دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمیی ڕاسته‌قینه بۆ كوردستان، دانوستانی له‌گه‌ڵ فاشییه‌كاندا
ده‌كرد، هه‌تا نه‌ك
له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و چه‌په‌كانی
عێراقدا، سیاسه‌تی عێراقچی په‌یڕه‌و
بكه‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ فاشییه‌كاندا،
ڕێك بكه‌ون. به چه‌واشه‌كاری حیزبی عێراقچیی كرێكارانیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه،
به‌ڵام ڕێكکه‌وتنی عێراقچییانه له‌گه‌ڵ فاشییه‌كان پێ ئامانج بوو!! ته‌نانه‌ت
هه‌تا ڕاده‌ی قووڵكردنی شه‌ڕی ناوخۆیش، له‌پێناوی حه‌ڵاڵكردنی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فاشییه‌كاندا.
ناسیۆنالیزم، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاوێته‌ی ڕاستڕه‌وێتی
ده‌بێ،
دژی باشترین شۆڕشگێڕانی به‌ره‌ی گه‌ل
ده‌وه‌ستێ و له‌گه‌ڵ
فاشیترین ڕژێمدا، هه‌وڵی ڕێككه‌وتن ده‌دا.
نموونه‌ی ستالین و هیتله‌ر، دژی كۆمۆنیست و چه‌په ترۆتسكییه‌كان له مێژوودا ئاشكرایه. هیتله‌ر باشترین كۆمۆنیست و شۆڕشگێڕه‌كانی له‌ناوبرد.
ستالینیش باشترین بۆلشه‌وییەكه‌كانی ته‌فروتونا
ده‌كرد.. كه‌چی هه‌ردووكیان
ڕێك كه‌وتن!! نموونه‌ی دیكه‌یش
زۆرن!
له دوای كۆڕه‌وی ڕاپه‌ڕینیش، ده‌رسیان
له شكستی دانوستان وه‌رنه‌گرت و چوونه‌وه به‌غدا و لای سه‌دام، كه سه‌دامیش سوپا و ئیداره‌ی
له كوردستان كشانده‌وه،
دیسان باڵی زاڵی ڕزگاركه‌ره‌كه‌ی چوارپارچه‌ی كوردستان، نه‌ك باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو
باشووری كوردستانیان، هه‌ر به به‌شێكی دانه‌بڕاوی عێراقی داتاشراو ده‌زانی. ته‌نانه‌ت دوای ڕوخاندنی سه‌دامیش هه‌وای
عێراقچی به‌رینه‌دان و هه‌ڵپه‌ی
لكاندنی زیاتری باشوور به عێراقی نوێ بوون!! ئه‌وه‌بوو
بۆ پله‌وپایه، هه‌ڵپه‌یان بوو بۆ به‌غدا. دیاره هه‌ندێكیان به‌ریشیان كه‌وت و ئێستایش ئاڵاهه‌ڵگرانی چوارپارچه‌ی كوردستان، كه شانامه‌ی سیاسی و
بوختانی عێراقچییان بۆ ڕه‌وتی
چه‌پی كۆمه‌ڵه ده‌نووسی، هه‌ندێكیان مانگانه مۆڵ مۆڵ پاره له به‌غدا وه‌رده‌گرن. فڕیشیان به‌سه‌ر خه‌باتی به‌شه‌كانی
تری كوردستانه‌وه نه‌ماوه!!
ڕووداوه‌كان ده‌ریانخست،
نه له شاخدا باڵی زاڵی كۆمه‌ڵه،
به ئه‌ندازه‌ی ڕه‌وتی ئاڵای شۆڕش كوردستانییه‌كی
ڕیالیستی بوون؛ نه له دوای ڕاپه‌ڕینیش، ئاڵای شۆڕش به ئه‌ندازه‌ی ڕاستڕه‌وه‌كانی
كۆمه‌ڵه عێراقچی بوون. ته‌نانه‌ت دوای ڕوخاندنی سه‌دام،
ده‌یانویست یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بكه‌نه حیزبێكی سه‌رانسه‌ری عێراقی! ئه‌م تێزه له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه،
له كۆبوونه‌وه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی‌دا له به‌غدا مانگێك دوای ڕوخاندنی سه‌دام،
خرایه ئارا... یه‌كه‌مین
كه‌س به‌رپه‌رچم دایه‌وه.
لە کۆتایی کتێبەکەدا مەلا بەختیار دەڵێت:
جگه له‌و هه‌ڵوێسته، سه‌ربه‌رزین
هێنده‌ی توانیمان بۆ پله‌وپایه،
ده‌ستبه‌رداری ڕێبازی چه‌پ نه‌بووین؛ قه‌تیش نه‌یانتوانی بمانكه‌نه شه‌ریكی هه‌ندێك
تاوان، به‌تایبه‌تی تاوانی دیلكوشتن، یان غه‌دركردن، یان ڕه‌فتاری نه‌شیاو له‌ناو شۆڕشدا. له دوای ڕاپه‌ڕینیش خۆشبه‌ختم، كه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی،
هه‌ڵوێستم هه‌یه، كه لای من ئێستا گه‌نده‌ڵی و هه‌لپه‌رستی، دوانه‌یه‌كی
ترسناكی تێكچوونی یه‌كێتی و ئه‌زموونه‌كه‌مانن!!
جگه له‌و ڕاستییانه، له‌ناو شۆڕش و له دوای ڕاپه‌ڕینیش، هه‌تا توانیبێتمان به‌رگریمان له ئازادیی ڕاسته‌قینه كردووه، ئه‌گه‌ر
پێچه‌وانه‌ی ڕێبازه‌كەیشمان، بیریان كردبێته‌وه.
به هیوام به‌م كۆبه‌رهه‌مانه و ئه‌م پێشه‌كییه،
ده‌رگایه‌كی زانستی بۆ لێكدانه‌وه‌ی زانستییانه‌ی مێژووی هاوچه‌رخمان بكاته‌وه.
دوای 38 ساڵ له جیابوونه‌وه‌ی
ئاڵای شۆڕش و ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان، ئیتر توێژه‌ران به به‌ڵگه‌وه،
ئاوڕێكی زانستی له‌و ڕووداوانه و له‌و كاره‌ساتانه بده‌نه‌وه.
ئه‌ویش ته‌نها بۆ زانین و سه‌لماندنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، به هیواین.
چەند زانیاریەک دەربارەی رەوتی ئاڵای شۆڕش
ئاڵای شۆڕش، ڕەوتێکی
فیکری و سیاسی بووە، لەپاش یەكەمین كۆنفڕانسی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
(مالیمۆس- کانیزەرد و ناوزەنگ، ٧/٥/١٩٨١) بیرۆکەکەی گەڵاڵە بووە و دواجار
21/11/1985 دامەزراوە. ڕەوتەكە حەوت ساڵ بە ڕەسمی تێكۆشاوە و نۆ ساڵ درێژەی
هەبووە، تاکوو لە ڕێكکەوتنی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بە بەیاننامەیەكی
هاوبەش و لەسەر چەندین پرەنسیپ و خواستی تایبەتی، لە ٢٤/٧/١٩٩٣ بە ناوی (پەیڕەوی
یەكگرتن) ڕێككەوتووە.