بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوامی لە شنگال ڕاگرت
چاو‌دێر
ئه‌نجوومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شنگال ڕایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان، بڕیار درا به ڕاگرتنی ده‌وام له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی قه‌زای شه‌نگال تا كاتێكی نادیار.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نوجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شنگال كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه ڕایگه‌یاندووه، وه‌ك قه‌زای شنگال و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بڕیاریان داوه به قه‌ده‌غه‌ی كاركردن له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان و كاركردنی سه‌رجه‌م ڕێكخراو و داموده‌زگاكان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌هیچ جۆرێك ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ناكرێت و بڕیاره‌كه‌ش تا كاتێكی نادیار جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بكات به‌رپرس ده‌بێت له هه‌ر ڕووداوێك كه ڕوو بدات.