ھاوارمان کرد ئێستاش ئازار ئەکێشین

مامۆستا بورهان 08/12/2020

 


خۆپیشاندان  چەندین چەشنی جیاوازی  لە مێژوودا  ھەبووە. وەک خۆ پیشاندانی خوێندکاران ، کرێکاران، سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی.
لێ لەکۆتایدا ھەموویان ئەنجامەکانی چونیەک نەبووە. ھەندێک لەو خۆپیشاندانانە مێژووی گۆڕی و کاریگەری زۆری درووستکردووە.
ھەندێکیان بۆ وەبیرھێنانەوە  لێرەدا بەکورتی دەخەینە روو:
١- مانگرتنی خوانی رەشەکان ساڵی 1960 ، مانگرتنی چوار خۆێندکاری رەشپێست لەئەمریکا دژ بە سپیپێستەکان ئەو وڵاتە لەبەرامبەر کاری راسیستی سپی پێستەکان بوو لەپای ئەوەی ئەوان رەشپێستەکانیان جیا دەکردەوەو ئاوێرێیان دەکردن لە سەرخوان لە زانکۆ و شوێنە فەرمێکاندا.
پاشتر ٣٠٠ کەسیتر چونە پاڵ رەشپێستەکان و پەیتا پەیتا خۆ پێشاندان و مانگرتنەکان فرەوانتر بوون ھەر ئەو چالاکیەبوو بەھۆی مافی یەکسانی بەپی یاسا بەدەست بێنن و رەگەزپەرستی ھەرەسی بێنێ ، کۆتایان بە جیاوازی رەگەزی لەئەمریکا ھێناو  ئەو روداوە بوو بە خاڵێكی وەرچەرخان  لەمێژووی ئەمریکادا ئەو وڵاتە چووە قۆناغێکیتری مێژووی مەدەنی ، پاراستنی ئازادی و مافی مرۆڤ، بەرقەرار بوونی دیموکراسی.
٢- زۆرجار قەیرانی پەروەردەیی لەجیهاندا کێشەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و خولقاندویەتی ،ئازاری ساڵی ١٩٦٨ خوێندکارانی فەرەنسا لەپاریس کێشەیان هەبوو لەگەڵ زانکۆ خۆپیشان دان  دەستی پێکرد ،لەزانکۆی سۆربۆن گردبوونەوەی گەورە ی خوێندکاران  لە گۆڕەپانی سۆربۆن دەستی پێکردئەو شۆڕشە بە شۆڕشی مەی  ناسراوە.پاشان هەموو خوێنکارانی زانکۆکانی  پاریس و دواجار بزاوتەکە بووبەشۆرش و هەموو فەرەنسای تەنیەوە،  لەبەرئەوەی کێشەی خۆێندکاران پەیوەندی ئۆرگانیکی هەیە لەگەڵ کێشەی کۆمەلداپاشان کرێکارانی کارگەی کانزاکان هاتنە ریزی شۆرشی خوێندکارانی فەرەنسا و کوانوی شۆڕشیان گەرمترکرد .
 بوون بە پشتیوانێکی بەهێزی خوێندکاران.، یەکێک لەهۆکاری سەرکی  بەرپاکردنی ئەو شۆڕشە نەگونجانی سیستێمی  خوێندن بوو هەرئەو هۆکارەش بووە پاڵنەری ئەوەی خوێندکاران سەرەتا لەپێش هەموو چینو توێژەکانی ترەوە  بڵێسەی شۆڕش دەس پێبکەن.
ڕاستە لەدوای شەڕی جیهانی  دووەم واقعێک دروست بوو بوو هەژموونی ئایدۆلۆژی کاریگەری لە سەر ،سیاسەت ،ئابووری، کۆمەڵایەتی، بەجێهێشتبوو. واتە کۆمەڵگە  بەگشتی نارازی بوون لە ترادسیوونی باو، بەڵام خوێندکاران وەک چینێکی ڕۆشنبیری هەمیشە خۆیان بە بەرپرس دەزانن لە ئاست کێشەی کۆمەڵگەدا و کێژەی زانکۆکانیان گواستەوە بۆ ناو کۆمەڵ   ، کە ئەو قۆناغەکێشە ناوخۆی و نێو دەوڵەتیەکان کەڵەکەی کردبووە بووە هۆی تەقینەوەی کێشەکان. دروشمی (قەدەغەکردنی قەدەغەکان)بووبە دروشمی سەرەکی خۆپیشاندەران ئامانجەکەش بوو بە بەرجەستە کردنی دادوەری کۆمەڵایەتی و ئازادی.
بۆیە کەسایەتیە دیارو ڕۆشنبیر و هونەرمەندە گەورەکان هاتنە پاڵ شۆرش و کەسێکی وەک سارتەر بڵاوکردنەوەی  پەخش دەکرد و هانی خۆپیشاندەرانی دەدا.دیارە کێشەکان لە شوێنێک یان کاتێکی جیاواز جیاوازتر ڕوودەدەن بەڵام پێداویستی مرۆڤ یان هەست و نەستی مرۆڤەکان نزیکن لەیەکەوە  لەوانەژە ئەنجامەکانیش جیاواز بن بەڵام هەموویان پێویستیان بە چارەسەرەکردن هەیە بەتایبەت قەیرانی پەروەردەی.
٣-خۆپیشاندانی باکوری ئەفریقا لە ساڵی«١٩٧٠-١٩٨٠»
خوێندكارانی ئەو وڵاتە داوای یەکسانیان لەدەسەڵاتی سپی پێستەکان دەکرد و سەرکەوتن .
٤- خۆپێشاندانەکانی ئێران ساڵی ١٩٧٩ نموونەیەكیترە و چەندین نموونەی گەورەمان ھەیە لە دوونیادا.
بەڵام خۆپیشاندانی برسییەکان  ھەژێنەرترە لە ھەمووی فرەوانترو بەھێزتر دەبێت.
 بۆیە لێرەدا من مەبەستم ئەوەیە مێژوو بۆ ئەوە تۆمار دەکرێت کە بە شێوازێکی مەدەنی دیموکراسی بەرخورد و مامەڵە لەگەڵ  فاکت و پێشھاتەکان دەکات.
پێشترش چەندین جار سەدانی وەک ئێمەمان کە رۆژگارێک خۆمان بەدڵسۆزی ئەو ئەزموونە زانیووە، ھاوارامان کردووە بارو دۆخەکە چارەسەر بکەن، تا 
کارلەکار نەترازاوە، بەداخەوە لەناخەوە ھەست بەئازار دەکەم رۆڵەی (کەلار، کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ و شارو شارۆچکەکانیتری کوردستان) بەدەستی حکومەت شەھید دەکرێن کە رۆژگارێک ئێمەمان بەدەنگی خانەوادە و کەس و کاری ئەوان چووینەتە پەرلەمان و ئەوان سەرچاوەی دەنگەکانی ئێمە بوون، بەڕاست ھەست بەشەرمەزاری دەکەم....
بۆیە داواکارم لە حکومەت و ھێزەئەمنیەکان مام جەلال ئاسا مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەن و لولەی تفەنگەکانیان نەکەنە ھاوڵاتیان، بەڵکو حکومەت بەدەنگ داواکاریەکانیەوە بڕۆن و موچەی خەڵک دابین بکەن.
لەگەڵ عێراق رێکبکەوون،بەحیکمەتەوە ئەم قەیرانە  رووی لە ناوچەکەکردووە تێپەڕێنن.