خه‌مۆكی
خه‌مۆکی نه‌خۆشییه‌کی بڵاو و جدییه که به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤانه كار ده‌کاته سه‌ر هه‌ستکردن، بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشه‌که. به‌ڵام خۆشحاڵانه، چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نه‌خۆش ده‌توانێت تێیپه‌ڕێنێت. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی خه‌مۆکییان هه‌یه، هه‌ست به بێتاقه‌تییه‌کی زۆر ئه‌که‌ن و تاقه‌تی ئه‌و چالاکیانه‌یان نامێنێت که پێشتر چێژیان لێوه‌رگرتووه.
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی ئه‌کرێ سوک بن و ئه‌شکرێ زۆر توند بن، که‌وایه ئه‌م نیشانانه چین و چۆن بیناسینه‌وه؟ هه‌ستکردن به بێزاری و بێجه‌وی، گۆڕانکاری له خواردندا، نه‌خۆشه‌که به بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێجیمێکی دیاریکراو بڕوات، وه‌زنی یان سه‌رده‌که‌وێت یان زۆر دائه‌به‌زێت. کێشه‌ی نه‌خه‌وتن یان خه‌وتنی زۆریان هه‌یه، بێ وزه‌یی و هه‌ستکردنی به ماندوێتی به‌رده‌وام، هه‌ستکردن به نائومێدی و بێنرخی، نه‌خۆشی خه‌مۆکی توانای بیرکردنه‌وه‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و ناتوانێت ته‌رکیزی زۆر بکات و خراپترین نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ش، بیرکردنه‌وه یان هه‌وڵدان بۆ خودکوژی.
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی خه‌مۆکی په‌یوه‌ندی هه‌یه به کۆمه‌ڵێک هۆکاره‌وه، جیاوازی ماده کیمیاییه‌کان له مێشک‌دا، جینات کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه و خه‌مۆکی ده‌کرێت له خێزانێکدا توشی زیاد له ئه‌ندامێک ببێت، که‌سایه‌تی مرۆڤ و ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ستی خۆ به که‌م زانینیان تیایه زیاتر موعه‌ره‌زن بۆ توشبوون و هۆکاری ژینگه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ن وه‌ک توندوتیژی، ئیهمالکردن و هه‌ژاری که ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌که زیاد ئه‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی پزیشکی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌کان بتوانێت ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بکات، ده‌بێت ئه‌م نیشانانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته نزیکه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌کان و نزیکه‌ی هه‌موو سه‌عاتێک له ڕۆژه‌کاندا له که‌سی توشبوودا هه‌بن. خه‌مۆکی چه‌ند جۆرێکی هه‌یه، خه‌مۆکی سه‌ره‌کی، خه‌مۆکی پاش منداڵبوون و خه‌مۆکی وه‌رزی. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که ئه‌گه‌ری به‌ره‌و خراپبوونی هه‌یه، زۆر گرنگه له کاتی بوونی ئه‌م نیشانانه له خۆت یان که‌سێکی نزیکدا، سه‌ردانی پزیشک بکرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدرێت.
هه‌ندێک حاڵه‌تی پزیشکی تر (وه‌ک کێشه‌کانی غوده، وه‌ره‌می مێشک و که‌می ڤیتامینه‌کان) ڕه‌نگه هه‌مان نیشانه‌کانی نه‌خۆشی خه‌مۆکی دروست بکه‌ن بۆیه هه‌ندێک جار پزیشک ئه‌م فه‌حسانه ئه‌کات به‌ر له‌وه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ده‌ستنیشان بکات. به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی ئه‌مریکی بۆ نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌کان، ساڵانه له هه‌ر 15 که‌سێکدا که‌سێک توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی ئه‌بێت، و له هه‌ر شه‌ش که‌سێکدا له ماوه‌ی ژیانیاندا، که‌سێک توش ده‌بێت واته به ڕێژه‌ی له %16. کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش له به‌رده‌م نه‌خۆشانی خه‌مۆکیدا ئه‌وه‌یه که نیشانه‌کان ناناسنه‌وه و وا ئه‌زانن شتێکی ئاساییه و زۆرجار ئه‌یبه‌ستنه‌وه به چه‌ند ڕوداوێکه‌وه که له‌و ماوه‌یه‌دا ڕویانداوه یان له کاتی هه‌ستکردنی به نیشانه‌کاندا، سه‌ردانی پزیشک ناکه‌ن له‌به‌ر شه‌رم یان قسه‌ی چوارده‌ور یان هه‌ر هۆکارێکی تری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه چونکه نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌کانیش وه‌ک نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌کانی تر کێشه‌ی جدین و کار له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش ده‌که‌ن.
گرنگیشه ئه‌وه بزانین که خه‌مۆکی و بێتاقه‌تی یان بێزاری هه‌مان شت نین، زۆر که‌س دوای له ده‌ستدانی که‌سێکی ئازیزی یان له ده‌ستدانی ئیش یان جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کی عاتفی، توشی تێکشکان و بێتاقه‌تی ئه‌بێت. ئه‌م هه‌سته که دوای ڕوداوێکی وا دروست ئه‌بێت، شتێکی ئاساییه و له هه‌موو که‌سێکدا هه‌یه و پرۆسه‌یه‌کی سروشتییه و هه‌ر که‌سێک به شێوازی تایبه‌تی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخانه ده‌کات. بۆ جیاکردنه‌وه‌شیان چه‌ند خاڵێک هه‌یه که پێویسته بزانرێت، له بێزاری و بێتاقه‌تیدا، هه‌ستێکی به‌قوه‌تی بێزاری له که‌سه‌که هه‌یه که دێت و ده‌ڕوات و زۆرجار به‌ستراوه به یاده‌وه‌ری که‌سی ڕۆشتوو له حاڵه‌تی مردن یان جیابونه‌وه‌یا،به‌ڵێ‌م له خه‌مۆکییا هه‌سته‌که زۆرینه‌ی کاته‌کان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ناگۆرێت و به‌رده‌وامه. له بێزاریدا، که‌سه‌که هه‌ست به بێنرخی خۆی ناکات به‌ڵام له خه‌مۆکیدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێک که‌سدا له ده‌ستدانی که‌سێک یان ده‌ستدرێژییه‌کی جه‌سته‌یی ڕه‌نگه سه‌ره‌تا بێزاری دروست بکات و دواتر ببێته خه‌مۆکی، بۆیه جیاکردنه‌وه‌یان و سه‌ردانکردنی پزیشکی پسپۆر کارێکی ئێجگار گرنگه.