هەستكردن بە ئەخلاقی سیاسی و حەقیقەتێكی دیكەی تاڵ

کەمال محەمەد 21/07/2020


كاتێك حیزب و بنەماڵە توانای جێبەجێكردنی هیچ پرەنسیبێكی سیاسی ویٔەخلاقی و مرۆیی نەبوو بێ گومان  تەواوی بوار و شانە یٔەخلاقی و سیاسییەكانی بەتەواوەتی لەناو یٔەبرێت  یٔیتر گەشتن بەم پلەیە هەرچی ناوێكی بۆ دابنێین لەروی نەبونی یٔەخلاقی سیاسییەوە دروستەو دەشێت وەك یٔەنجامێكی نەبونی یٔەخلاقیش بیری لێ بكرێتەوە یٔەگەر كردارەكانیان لە مێژەوە تا ڕۆژگاری یٔەمڕۆمان هەڵبدرێنەوە،لە مێژودا كاتێك ویژدان و یٔەخلاقی سیاسیان وون بوو دەیان كاری قێزەونیان یٔەنجامداوە كە زۆر هیواشكێن بوە كاتێك مرۆڤ بیری لێ كردۆتەوە  یٔەمەشیان سەرەتای دابڕانیان بوە لە هەمو بەها مرۆیی و یٔەخلاقی و سیاسی و نەتەوەییەكان  هەمو یٔەم كارانەشیان تەنها لەبەر یٔەوە بوە كە چۆن خۆیان بگەیەننە دۆخێك كە دۆگماییان بۆ دەزگا هەواڵگرییەكان  سودبەخش بێت بۆیان لەروی دەسەڵاتی بەروی و خێڵەكییان بێ گومان هەمو یٔەمانەشیان لەسەر حسابی هاو زمانەكانیان بوە ،

لە مێژە تا یٔێستا چەندین بەڵگە لەبەردەستن كە هەرێمی باشور هیچ پێگەو لانكەیەكی یٔارام و یٔەمین نەبوە بۆ كوردانی پارچەكانی دیكە  چونكە یٔاسمانی یٔەم پارچەیە بە غەزەب و نەفرین و سزادانی یٔەوانە كۆتایی هاتوە كە یٔەوێ ڕۆژێ لە پارچەكانی دیكەی كوردستاندا كارو چالاكیان هەبوەو كاریان بۆ پاراستن و بەرەو پێشخستنی شكۆمەندترین ناسنامەی نەتەوەكەی خۆیان كردوە كە كورد و كوردبوونە ،

یٔەخلاق گوزارشت لە باشترین شێوازی یٔەنجامدانی سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان یٔەكات بۆنمونە وەك چۆن یٔایین و یٔابوری یٔەخلاقییە بەلایەنە دیموكراسییەكەش راستەوخۆ خودی سیاسەت یٔەخلاقە ،بۆیە هەر لە سەرەتاوە  یٔەخلاق بابەتێكی ژیانییە چ بۆ سیاسەت و چ بۆ كۆمەڵگای سیاسی و حیزب و دەسەڵاتیش چونكە لە ڕەوشێكی وەهادا دیموكراسی رەسەن و یٔەخلاقی رەسەنیش یەكسان یٔەبن ،

ڕادەستكردنی كچە شەرڤانێكی هاو نەتەوەیی و بنیشتمانپەروەر بە وڵاتی توركیا لەم ساتەداو لە خاكی هەرێمەوە نەك ناتەواوی و كورتهێنانی یٔەخلاقی سیاسی و بەها مرۆییەكانە بەڵكو یٔەتوانین وەك فشارو چەوسانەوە و سەپاندنی ستەمكارییەكی دیكەی دابنێن بەدەستی كورد كە لەسەرهاوزمان و نەتەوەكەی خۆی جێبەجێی یٔەكات  یٔەمەش یٔەو سیاسەت و بیركردنەوە خێڵەكییەیە كە مۆڕاڵ لە جێبەجێكردنیدا پەیڕەو ناكرێت و لێی دابڕێنراوەو زەوتكراوە ،بۆیە یٔیتر یٔەوە درۆیەكی گەورەیە هەرێمی باشور لانكەیەكی یٔارام بێت بۆ كوردانی هەر چوار پارچە چونكە راستییە كردارییەكانی حیزبەكانی باشور لە مێژە یٔەو خاڵەیان سەلماندوە ،

چەندە لە ڕیشەی كارو سیاسەتی یٔەم حیزبانە بكۆڵدرێت بەردەوام  ستەمكاری و چەوسانەوەو هێزی كارپێكردنی تاڵانكاری و بەدەستەوەدانی شۆڕشگێڕە هاوزمانەكانی خۆیان و تیرۆركردنیان لەژێردا دەردەكەوێت پێویستی لەبیری نەكەین كە یٔەم دەستەواژانە شەڕ و ستەم و گەڕانەوەی  خاوەندارێتیان بۆ دەزگا هەواڵگرییەكان هەرە زێدە ماهییەتی  یٔەو هێزانە پیشان یٔەدات  كە بێ بە شكراون لە بوێری و بەخشندەیی و  هیواو یٔاشتی و توانەوەو میهرەبانی و بەیەكتر گەشتنیان كە بتوانێت  مەیلی پیشاندانیان هەبێت لە مێژودا ،

ڕادەستكردنی كچە شەرڤانی ڕۆژیٔاوا و برازای سالح موسلیم لەم ساتەدا ڕوداوێكی نایٔومێدانەیە و مایە پوچ نەكردنی یٔەو هەوڵانەی دوژمنانی كوردە كە بەدرێژایی مێژوو لەهەوڵدان زیاتر كەلێنی نێوان كوردان یٔاوەڵا بكەن  لەكۆتاییدا یٔەمەوێ ڕاشكاوانە بیڵێم یٔەوەی بیەوێ راست بێت و ڕاستی ببینێت نیگەرانە سەبارەت بەو لێدوانانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم  چونكە یٔەم لێدوانانە پەیوەندی نێوان خودی دەسەڵات و پۆلیتیكا ”سیاسەت” زیاتر شاراوەو نادیارتر یٔەكات  .