په‌روه‌رده له رۆژاڤا
په‌روه‌رده له رۆژاڤا
یه‌کێکی تر له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی شۆڕشی رۆژاڤا، سیستمی په‌روه‌رده‌که‌یه‌تی.
له ناوچه‌یه‌کدا که چه‌ندین ده‌یه‌یه خوێندکار له ژێر دروشمی 'یه‌ک زمان، یه‌ک
حیزب، یه‌ک نه‌ته‌وه'دا ده‌ژی و په‌روه‌رده ده‌کرێت. بناغه‌ی سیستمێکی نوێ له‌سه‌ر
بنه‌مای پێکه‌وه‌ژیان و فره‌کلتوری و مافی خوێندن به زمانی دایک داده‌نرێت.
سه‌ره‌کیترین و گرنگترین خاڵی ئه‌م سیستمه،
مافی خوێندنه به زمانی دایک. له قۆناغی یه‌ک-سێی سه‌ره‌تایی، منداڵی کورد به
کوردی و منداڵی عه‌ره‌ب به عه‌ره‌بی و منداڵه ئاشورییه‌کانی به ئاشوری ده‌خوێنن
و له قۆناغه‌کانی دواتردا، زمان و کلتور و مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌کانی تری
باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌خوێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازی و مرۆییه به‌رده‌وامانه‌ی
مه‌ترسییان بۆ ئه‌زموونی رۆژاڤا دروست کردووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته هۆی په‌راوێزخستنی
سیستمی په‌روه‌رده و له پشت دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕکردنی مه‌یدانه‌کانی جه‌نگه‌وه،
لێپرسراوانی په‌روه‌رده و مامۆستایانی ڕۆژاڤا، خه‌ریکی جه‌نگێکی له‌سه‌رخۆ و بێده‌نگ
بوون، ئه‌ویش جه‌نگی قه‌ڵه‌م و په‌روه‌رده‌یه.
باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به درێژایی مێژوو، ناوچه‌یه‌ک بووه بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی
کورد و که‌مینه‌کانی تری ناوچه‌که، منداڵ و هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام
ناچار بوون به زمانێک بخوێنن که زمانی خۆیان نییه و مێژوویه‌ک بخوێنن که
مێژووی ئه‌وان نییه. به‌ڵام سیستمه نوێکه، له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان
بنیاد نراوه و دین و فێمینیزم و ژینگه و جڤاکناسی شوێنی گرنگییان له سیستمه‌که‌دا
هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه، دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه
ڕۆحییه‌تی پێکه‌وه‌ژیانیان تێدا بێت و له چه‌وسانه‌وه و ئازاری نه‌ته‌وه‌کانی
چوارده‌وریشیان بگه‌ن.
خاڵێکی گرنگی تری ئه‌م سیستمه، ده‌رچوونه له‌و سیستمه ئۆتۆریتارییه په‌روه‌رده‌ییه
لایه‌نگره‌ی پێشوو. له سیستمه نوێکه‌دا، خوێندکار پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه و له‌گه‌ڵ
مامۆستادا، ده‌رفه‌تی به‌شداری چالاک و ڕه‌خنه‌کردن و خودپێگه‌یاندنی هه‌یه. په‌روه‌رده‌کردنی
خوێندکار و تاکیش له کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له‌سه‌ر بنه‌مای
تێگه‌شتن و دنیابینییه‌کی نوێ و ئاراسته‌کردنیان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیک، گرنگییه‌کی
بێوێنه‌ی هه‌یه.
خوێندکارانی پۆلی یه‌ک-سێی سه‌ره‌تایی، پێنج
وانه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه و به کتێب ده‌یخوێنن، مۆسیقا، وێنه‌سازی، وه‌رزش،
بیرکاری و زمانی دایک. له پۆلی چوار-شه‌ش'دا هه‌مان ئه‌و وانانه ده‌مێننه‌وه و
وانه‌کانی زانست و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی (یان جڤاکییه‌کان) ده‌خوێنن و هاوکات
منداڵه کورده‌کان، زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌خوێنن و منداڵه عه‌ره‌به‌کانیش،
زمانی کوردی و ئینگلیزی ده‌خوێنن.
زانستیش له سیستمه په‌روه‌رده‌ییه نوێکه‌دا پێگه‌یه‌کی نوێی وه‌رگرتووه و
خوێندکار به حه‌قیقه‌ته زانستی و وه‌ڵامه تیۆرییه‌کانی دروستبوونی گه‌ردوون و
ئاژه‌ڵه‌کان و سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤ ئاشنا ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌ڵام و
فاکته زانستییانه به فیلته‌ری دین و کلتور و ده‌زگا ئایدۆلۆژییه خۆرهه‌ڵاتییه‌کاندا
تێپه‌ر ببن. دینیش جێیه‌کی نوێی وه‌رگرتووه و منداڵ تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ته‌واو
ده‌کات، وانه‌ی دین نا‌خوێنێت، له پۆلی حه‌وتیشه‌وه له بری وانه‌ی دین، وانه‌ی
ڕۆشنبیری و ڕه‌وشت ده‌خوێنێت و تێیدا مێژووی دینه‌کان و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی سه‌رجه‌م دینه‌کان ده‌خوێنێته‌وه.
له پۆلی یه‌کی ئاماده‌ییشه‌وه، که ده‌کاته پۆلی ده. خوێندکار وانه‌ی فه‌لسه‌فه
ده‌خوێنێت و ئاشنا ده‌بێت به مێژووی فه‌لسه‌فه و پرسیاره فه‌لسه‌فییه سه‌ره‌تاییه‌کان
و تێڕوانین و دنیابینی گرنگترین فه‌یله‌سووفه‌کانی مێژوو. هه‌ر له پۆلی یه‌کی
ئاماده‌ییه‌وه، وانه‌ی ژنۆلۆجیش ده‌خوێنرێت، که کۆمه‌ڵێک تێزی فه‌لسه‌فی و ده‌روونی
و کۆمه‌ڵناسی گرنگ سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه نیۆلیتیکه‌کان
و سه‌رده‌می خواوه‌ندی ژن و گۆڕانی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ پیاوسالاری و باڵاده‌ستی
پیاو له خۆ ده‌گرێت. خوێندکار به کێشه و برینه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئاشنا ده‌بێت
و تێده‌گات لاوازی پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتییه‌کاندا، لاوازییه‌کی جه‌سته‌یی
و فیسیۆلۆجی نییه و به‌ڵکو لاوازییه‌کی کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌کرێت
چاره‌سه‌ر بکرێت و ژنان هاوشانی پیاوان ده‌توانن به‌شدار بن له دروستکردنه‌وه‌ی
ئه‌م کۆمه‌ڵگا که‌وتووه‌دا.
ئه‌م سیستمه په‌روه‌رده‌ییه ده‌کرێت بۆشایی و هه‌ڵه‌شی تێدا بێت و قابیلی ڕه‌خنه‌کردنیش
بێت. به‌ڵام بناغه‌یه‌کی پته‌وه بۆ دروستکردنی تاکێکی بیرکه‌ره‌وه که فێری
بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌کرێت. تاکێک که هاوکات بڕوای به مافی ئه‌وانی تر و
پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه و دینه جیاوازه‌کانه و توندوتیژی و سڕینه‌وه‌ی
ئه‌وانی تر ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. من خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییم له شاری
سلێمانی ته‌واوکردووه، من و هاوڕیکانم فێرنه‌کراین چۆن بنوسین، چۆن بخوێنینه‌وه،
چۆن بیربکه‌ینه‌وه، فێریان نه‌کردین چۆن له فه‌لسه‌فه، زانست، دین و ئه‌ده‌بییات
بگه‌ین. وانه‌کانمان لاگرانه بوون و و سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانمان ده‌چوونه‌وه سه‌ر
یه‌ک وه‌ڵام. ئه‌مه هۆکارێکی گرنگه که سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی رۆژاڤا وه‌ک
هیوایه‌کی گه‌وره ببینم بۆ دروستکردنی نه‌وه‌یه‌کی جیاواز که خه‌ونی دنیایه‌کی
جیاوازی پێیه.