ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌یان نییه نه‌خۆشییه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕونکردنه‌وه ده‌دات
ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌یان نییه نه‌خۆشییه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
د. کۆیار شێرکۆ
ئه‌ندامێکی باڵای ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕونکردنه‌وه ده‌رباره‌ی کۆمێنته فه‌رمییه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌دات سه‌باره‌ت به لاوازی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و که‌سانه‌دا که نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌یان نییه. ئه‌ندامه‌که‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه ئه‌م هه‌واڵه کاریگه‌ری له‌سه‌ر پابه‌ندی هاوڵاتیان هه‌بووه و به جۆریک له جۆره‌کان به هه‌ڵه لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه و په‌یامه‌که وه‌ک خۆی نه‌گه‌شتووه.
ماریا ڤان کێرخۆڤ، سه‌رۆکی ته‌کنیکی ڕێکخراوه‌که، به ڕوونی ئاشکرایکرد که ڕێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که له‌و نه‌خۆشانه‌وه که هیچ نیشانه‌یه‌کیان نییه، تا ئێستا نه‌زانراوه. ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی زۆری گواستنه‌وه‌کان، له‌و که‌سانه‌وه بووه که نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌یان هه‌بووه و له ڕێی درۆپلێتی (دڵۆپ)ی توشبوو به ڤایرۆسه‌که‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ که‌سێکی تر. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ژماره‌یه‌ک له نه‌خۆشه‌کان هیچ نیشانه‌یه‌کیان تێدا ده‌رناکه‌وێت. به‌ڵام به دروستی نازانین ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌یان نییه چه‌ندن. تا ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه نازانین."
کێشه‌که له‌وه‌دایه که ناڕوونییه‌ک هه‌یه له تێگه‌شتندا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به کێ ده‌وترێت 'نه‌خۆشی بێ نیشانه' یان نه‌خۆشێک که نیشانه‌ی نییه. چونکه ڕه‌نگه له ناو خه‌ڵکیدا، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش به‌کار بهێنرێت که هێشتا نیشانه‌یان تێدا ده‌رنه‌که‌وتووه، ئه‌م که‌سانه له قۆناغی به‌ر له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانیاندان، ئه‌مه‌ش جیاوازه له نه‌خۆشێک که هیچ نیشانه‌یه‌کی نییه. توێژینه‌وه‌کانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ن، له قۆناغی به‌ر له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانیاندا، ڤایرۆسه‌که ده‌گوازنه‌وه. بۆیه پێویسته بابه‌ته‌که لای خه‌ڵکی ڕوون بێت و ئه‌م بابه‌ته نه‌بێته هۆی ساردکردنه‌وه‌یان له پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌کان.
ماریا ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه که هاوکات کۆمه‌ڵێک که‌سیش هه‌ن که به هیج جۆریک نیشانه‌یان نییه و نه‌خۆشییه‌که زۆر به سوکی ده‌گرن، ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستماندایه ئه‌وه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ی به وردی به دوای به‌رکه‌وته‌ی توشبواندا گه‌ڕاون و پشکنینیان بۆ کردون، که‌مترین گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌یان ده‌ستنیشانکردووه له به‌رکه‌وته‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا که هیچ نیشانه‌یه‌کیان نه‌بووه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه ده‌توانین بڵێین، که په‌یامه‌که‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌ڵێت به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی تا ئه‌م ساته له به‌رده‌ستماندان، ئه‌م جۆره‌ی گواستنه‌وه ده‌گمه‌نه، به‌ڵام ئه‌سته‌م نییه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه. ته‌نها ئه‌وه‌یه ژماره‌ی پێویستمان له به‌رده‌ستدا نییه تا بتوانین وه‌ک فاکتێکی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بکه‌ین. ماریا ڕاشیگه‌یاند، "ئێمه به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر باشترکردنی داتاکانی به‌رده‌ستمان ده‌که‌ین و له هه‌وڵداین زانیاری زیاتر له چه‌ندین وڵاتی جیاوازه‌وه وه‌بگرین بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه."
ئیمه‌یلێکی په‌یمانگای ته‌ندروستی گه‌ردوونی هارڤاردیش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، گومانی په‌یمانگاکه‌ی له‌سه‌ر کۆمێنته‌که‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕاگه‌یاند. له ئیمه‌یله‌که‌دا هاتووه، "ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی جۆریک له گومانی دروستکردووه پاش ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نیشانه‌یان نییه نه‌خۆشییه‌که ناگوازنه‌وه. باشترینی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستماندان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نیشانه‌یان هه‌یه، به ئاسانی ڤایرۆسه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه. هاوکات کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی تریشمان له‌به‌رده‌سته که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که که‌سانی توشبوو ڕۆژێک به‌ر له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان تیایاندا، مه‌ترسیدارترینن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که، ئه‌مه‌ش له قۆناغی به‌ر له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌دایه که نه‌خۆشه‌کان خۆیان هه‌ست به باشی ده‌که‌ن."