عێراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە

نسار شیخ مستەفا 11/05/2020

 
خۆپێشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو كە لە مانگی 10 ی 2019 دەستیپێكرد لە پارێزگاكانی بەغدادو ناوەراست و خوارووی عێراق دەنگی راستەقینەی كۆمەڵگەی عێراقی بوو دژ بەگەندەڵی  و نەبونی چاكسازی و كەمی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئەمنی هە ............... كە ئەنجام سەرۆكایەتی لە  عادل عبدالمەهدی وەرگیرایەوە  بۆ مستەفا كازمی، مستەفا كازمی دوای زروفی دووەمین كەسە كە راسپێردرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بەردەوامی چەند مانگێك لە  خۆپێشاندان هۆكاری سەرەكی بوو بۆ  گۆرینی  كابینەكەی عادل عبدالمهەدی بە ئومێدی ریشەكێشكردنی ئەو ناهەمواریانەی لە عێراق ئاڵاوە  ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ هاتنی كازمی. 
هاتنی كازمی لە كاتێكدایە عێراق تا لێواری مەرگ پربووە لە گەندەڵی و ململانێ ی تایفی ئومێدی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە عێراقێكی فیدراڵ وەك خەونی لێهاتووە، هاوڵاتیانی عێراق هێشتا لە ترس و نا ئارامی ژیان دەگوزەرێنن ئەوان متمانەیان بە حكومەتی عێراقی بە كابینەكەی كازمی و تیمەكەیەوە لاوازە، جوڵەی خۆپیشاندانی تر لە ئارادایە ئەگەر بێت و ئەدای حكومەت لە ئاست خواست و وەڵامی هاوڵاتیان نەبێت،  لەم ڕوانینەوە دەكرێ‌ بڵین ئایا مستەفا كازمی دەبێتە كلیلی چارەسەری كێشەو گرفتە  ئاڵۆزەكانی عێراقی نوێ ، لە كاتێكدا بە پێوە وەستانی عێراق كاریگەری راستەوخۆی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ‌ لە ڕووی ئەمنی و بازرگانی و تەنانەت سیاسیشەوە رۆڵ و كاریگەری دەبێت وەك چۆن لە ڕابردوو دا ئاسەواری بووە جا باش بێت یان خراپ، بەهەمان شێوە بەهێزبوونی عێراق كاریگەری لەسەر تیرۆرو كەمكردنەوەی ئەو پەلامارە تیرۆرستیانە دەبێت كە كاری كردۆتە سەر دۆخی ئاسایش و ئەمنی عێراق .
عێراق لەبەردەم دوریانێكدایە كە دیارنیە حكومەتەكەی كازمی تاچەند جێ متمانەی عێراقیەكان دەبێت لەلایەك و تاچەندیش رێگر دەبێت لە ململانێ ی نێوان ئێران و ئەمەریكا لەسەر خاكی عێراق كە زۆربەی گرێ‌ كوێرەكان لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاخۆ بەو هەموو جەمسەرو پڕ كۆدە نهێنیە دەتوانێت چی بكات. 
گەندەڵی  هەناوی عێراقی تەنیوە بەشێوەیەك زۆربەی كابینەكەی عادل عبدالمهدی بە تێوەگلانی گەندەڵی تۆمەتبارن كەواتە لەگەڵ ئەم دۆخە پر قەیراناویە مستەفا كازمی دەتوانێت ببیتە بەربەست و چارەسەر و كۆمەڵگەی عێراقی لە خۆی رازی بكات، ئەمە  هاوكێشەیەكی تا رادەیەك ئاسان نیە وە كازمی و تیمەكەی مەحاڵە بتوانن بە سەر ئەو هەموو گرفتانە دا زاڵبن و دۆسیە پڕ نهینی یە كێشە لەسەرەكان بە ئاسانی تێپەرێنێت و چارەسەری بكات ئەگەر پاڵپشتێكی بەهێزی نەبێت . هەرچی دۆسیەكانی تایبەت بەهەرێمی كوردستانیش هەیە كە تائێستا بە ڕوونی دیار نیە چی بەسەر دێت بەڵام ئەوەمان لەیاد بێت كە كازمی لەبەرامبەر بەدەستهێنانی متمانەی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر قەرزی دەنگی لایەنە كوردیەكان بۆ گەیشتن بە كورسی دەسەڵات، كەوایە لە كابینەكەی كازمی چاوەڕێ ی دەكرێت گرفت و كێشە هەڵواسراوەكان بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆو چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە كە لە صالحی هەرێمی كوردستان بێت بەتەواوی ناكرێت ئەم پێشهاتەش پێ‌ ی پشت ئەستوربین وابزانین كازمی بەتەواوی دۆستی كورد دەبێت وەك هەمیشە ئەگەرەكان زۆرن بەڵام متمانەكردن پێ یان سەختە.