وتار

نسار شیخ مستەفا

بۆچی لامەركەزیەت؟

30/04/2020


چاك بەرێوەبردنی یەكەدارایی و  ئیدارییەكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەونی بەدینەهاتووی چەندین ساڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، دوور لە گەندەڵی و لە قۆرخكردنی دەسەڵات و بەهەدەردانی سامانی گشتی بە چاودێری حكومەتی مەركەزی و تاقمێك لە خەڵكی شارەزا و بە ئەزموون یان كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكان بۆ زیاتری دڵنیایی لەو دەسەڵاتەی كە لە سەرەوە واتە وەزارەت  و دامەزراوە باڵاكانی تری حكومەت مەبەستمە  شۆڕدەبێتەوە بۆ هەرێمێك یا پارێزگا و بەرێوەبەرایەتی و شارەوانی و فەرمانگەكانی تر بە پێ‌ ی یاسا بەمە دەوترێت لامەركەزی، چونكە سیستەمی مەركەزی هیچ خێرێكی نەبەخشیوە بە كابینە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لە هەڵچنینی قەیران لە دوای قەیران، لەبەرامبەر دا سیستەمی لامەركەزی دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت كە خەڵكی چاوەرێی دەكات چونكە گواستنەوەی دەسەڵات بەهەرسێ‌ جۆرەكەیەوە یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری لە ئاستێكی كارگێری باڵاوە بۆ ئاستێكی كارگێری نزمتر ، واتە وەرگرتنی دەسەڵاتی بریاردان و خەرجی و دارایی و بەبریارە كارگێرییەكانیشەوە راستەوخۆ لە یەك پارێزگا یان بۆ چەند پارێزگایەك لە هەرێمێكی دیاری كراو یان پێكهێنانی هەرێمایەتی یان چەند هەرێمێك ئەزمونكردنی دیموكراسیەتە، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ مەركەز لە هەمان كاتیشدا لامەركەزیەت ( ناناوەندیبوون ) جۆرێك لە سەربەخۆی دارایی پێوە دیارە بەتایبەت لە ڕووی داراییەوە داهاتی ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و بەڵكو دەكرێت بۆ خزمەتی ئەو پارێزگایە خەرج بكرێت و كۆمەڵانی خەڵكی لێ ی سودمەند بن. ئەگەر ئەم جۆری خۆبەرێوەبردنە لایەنی باشی هەیە لەهەمان كاتدا لایەنی خراپیشی هەیە،بەراورد بە سیستەمی مەركەزی پیادەكردنی سیستەمی لامەركەزی هەنگاوێكی باشترو تەندروستترە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی بەوەی كە دامەزراوەو  یەكە كارگێری و ئیداریەكان هەلی زیاتریان پێدەدرێت  ممارسەی دەسەڵات بكەن لە پێناو سودو بەرژەوەندی گشتی و چارەنوسی ئەو پرسانەی دێتە پێشیان وەڵامی یەكلاكەرەوەیان هەبێت، سیستەمی لامەكەزی بۆ واقعی ئەمرۆی كوردستان  گونجاوترە وە پیویستیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و تەنانەت ئیداریشە كاردەكاتە سەر جومگە و یەكە ئیداریەكان و كێبركێی زیاتر دەخولقێنێ‌ لە سەر ئاستی هەرێمایەتی بێت یان چەند پارێزگایەك، وە هەروەها ئەم سیستەمی لامەركەزیە دەكرێت چارەسەر بێت بۆ بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری و پتەوكردنی ژێرخانی ئابوری كە كە زۆرینەی گرفتەكانی لە خۆگرتووە ، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی زیاتر برەو پێدەدات و كاربكاتە سەر لایەنەكانی تری ژیانی ئابوری و كۆمەلایەتی و هۆشیاری زیاتری تاك و كۆمەڵ بەرجەستە بكات چونكە بەربەستێكە بۆ رێگری كردن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات،وە بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی تاك ڕەوانەی سەرانی ووڵات لە كاتێكدا ئەزمونی چەندین ساڵەی هەرێمی كوردستان بە ئێستاشەوە لەژێر سیستەمی مەركەزی دا چەندین بارگرانی بۆ حكومەت و كۆمەلانی خەڵكی دروست كردووە وڵات تا ڕادەی فاشلی لە ئیدارەدان لە ڕووی ئابوری و دارایی و كارگێری یەوە، بە دیوەكانی تریشەوە ڕۆچووە، سەرباری ئەوانەش نایەكسانی لە پرۆژە خزمەتگوزاریەكان و خەرج كردنی بودجە بۆ پرۆژە جیاجیاكان لە نێوان پارێزگاكان بەراورد بە ناوەند و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی سیاسی و باڵادەست بوونی پارتێك یان ڕەوتێكی سیاسی ئەمە خراپی سیستەمی مەركەزی بووە كە تا ئێستا پەیرەوی لێدەكرێت ناڕەزایی بەدوای خۆی دا كێش كردووە.

وتاری زیاتر

باهۆزی یەكێتی

نسار شیخ مستەفا

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

نسار شیخ مستەفا

عێراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە

نسار شیخ مستەفا

حكومەتی چارەنوسساز یان

نسار شیخ مستەفا

كارەسات و زەنگی ئاگاداركردنەوە

نسار شیخ مستەفا

عێراق لەبەردەم مۆدێلێكی تری سیاسەت دا

نسار شیخ مستەفا

نسار شیخ مستەفا

باهۆزی یەكێتی

فەهمی بورهان

یەکێتی و نوێبوونەوە، لەدوێنێی دروشمەوە بۆ ئەمڕۆی کردار

چێنەر شەرعی

جیاوازی نامەرکەزی و دوو ئیدارەیی

ماجد خەلیل

لەپەراوێزی پینەوپەڕۆی خوێندنی ئەمساڵدا

فەهمی بورهان

یەک پارتی و دوو ڕوئیای جیاواز!

نسار شیخ مستەفا

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

چێنەر شەرعی

گەمەی زلهێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

محەمەد فاتیح

سه‌ركوتكردن له‌ سایه‌ی ئازادی و دیموكراسیدا

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

ماجد خەلیل

چۆن دەوڵەمەندبین!؟

نسار شیخ مستەفا

عێراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە

ماجد خەلیل

ژن لە خەیاڵدانی دوو جۆر پیاودا!

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا‌و مێشك (٢)

نەشوان ئەحمەد سەعید

حكومەتی سپارتا و حكومرانی لەهەرێمی كوردستان

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

سەروەت تۆفیق

باشی و خراپیەكانی مەركەزیەت و لامەركەزیەتی ئیداری

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا و مێشك (1)

نسار شیخ مستەفا

بۆچی لامەركەزیەت؟

د. کۆیار شێرکۆ

ئینزۆمنیا چییه‌؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

شێرکۆ میروەیس

ئایا چارەسەر لەبەغدایە ؟!