وتار

نسار شیخ مستەفا

حكومەتی چارەنوسساز یان

22/04/2020

 
هەڵكەوتەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان و خاكە بە پیتەكەی هەمیشە جێ سەرەنجی دراوسێ ی و وڵاتانی بێگانە بووە، هەر ئەمەش بۆتە هۆی دروست نەبوونی دەوڵەت، بەردەوامیش لە ململانێ‌ ی و جەنگ و بەرگری دا بووە  گوزەرانی خەڵكی  و داكشانی ئاستی ئابوری و هۆشیاری لە پاشەكشەدا بووە ئەمە واقعی سەدان ساڵەی حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی هەرێمی كوردستان بووە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، رەوتی مێژووی و سیاسی هەر لەسەردەمی میرنشینەكانەوە تا واقعی ئێستای كوردستان كە خۆی لە نێوان حكومی دوو بنەماڵەیدا دەبینێتەوە بەهۆی  دابەشبوون و كوێخایەتیانەوە لە ناوچەكانی ژێر دەست و پێوەندیان هەلی زۆری بە دوژمن و بەنەیاران داوە دەست لەكارو سیاسی نێوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بنێن بە ئامانجی لەباربردنی خەونی بوون بە دەوڵەت تاڵتر لەوەش ترس لە دوو ئیدارەی كە خەریكە هەنگاوی بۆ دەنرێت لەكاتێكدا خواستی هەرێمێكی ئازاد خواستی كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمە كوردستانە.
لەم زەمەنی هۆشیاری و دیموكراسیەدا گەل سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە سەرچاوەی سەروەری و شكۆی دەوڵەتە، دادگای ڕاستەقینە تەنها حوكمی گەلە نەك بنەماڵە و فكری بنەماڵەیی خولقێنەری هەموو دەسەڵاتەكان بۆ گەلە ئەو بریار دەدات كێ‌ لەسەر ساحەی سیاسی بێت، بەداخەوە پرسی سیاسی و حوكمی گەل لە پاشەكشەدایە یان ڕوونتر بڵێن دیموكراسی پاشەكشەی كردووە ، دەسەڵات خەریكە دەمانهارێت ، لەم ئەزمەی ئابوری و تەندروستی و كەمی خزمەتگوزاریەكان و هەڵئاوسانی رێژەی بێكاری و دانەمەزراندنی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دوو فاقیەت و دوو ڕووی سیاسیەكان گەشتۆتە ئاستێك كە گەل هیچ متمانەیەكی بە دەسەڵاتی سیاسی نەماوە، دەسەڵاتی قۆرخكار ، هیچ كات نەیتوانیوە ئەزمونێكی شایستە تاقیبكاتەوە كە گەل  هەستی ماندوێتی چەندین ساڵەی بحەوێتەوە، ئەمە لاوازی حكومەتی بەناو هەرێمی كوردستان دەردەخات و شكستی حكومەت لەخاڵی سفر نزیك بۆتەوە ئاساییە هەمان ئەو سیاسەتەی حكومەت و میرنشینە كوردەكان لەسەردەمە جیاجیاكان پەیرەویان دەكرد وەك ئەوەیە بڵێن كورد تاكە شت بە میراتی بۆی مابێتەوە دەسەڵاتی خۆسەپێنی و كوێخایەتی و باڵادەستكردنی بیگانەیە بەسەر یەكترەوە ئەم زەلیلیە و كۆیلایەتیەی كورد بۆ بێگانە و باڵادەست كردنیان لە خاكی كوردستان مۆدێلێكی تا بڵێ ی كۆنی كوردە هەربۆیە كورد نەبۆتە خاوەنی دەوڵەت و سەربەخۆی خۆی و ئابوری خۆی، بێ‌ دەنگ كردنی خەڵكی و سەكوتكردن و ماف خواردنیان تەنها بووبو بە شوناسی رژێمی بەعس بەڵام ئەمە زۆر نەخایاند هەر پاشی رووخانی رژێمی بەعس هەر زوو میراتگرانی هاتنە سەر حوكم و بەری ڕەنجی چەندین ساڵەی خەباتیان بە دزی و درۆ و گەندەڵی و ناپاكی و قۆرخكردنی دەسەڵات و دامەزراندنی دەیان كۆمپانیای وەهمی نەوت  و گاز بۆ خۆیان و نەوەكانیان بەتاڵانبردووە، راپەرین و شۆرش لە پێناو ئازادی هەرێمی كوردستان زۆری  نەخایان بوو بە ڕاو ڕووت كردنی داهات و قوتی خەڵكی ستەمێك كە سیاسەتی حكومەتی كوردی لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە كردوویەتی بەرامبەر هەموو چین و توێژە جیاوازەكان بەرامبەر هەژاران و خانەنشینان و فەرمانبەران مێژوو لە گێرانەوەیدا شەرمەزارە، حكومەت لە ماوەی سەردەمی دوای ڕاپەرینەوە جگە لە دزی و گەندەڵی لە خاكێكی پر نەوت و سامان دا دەست بۆ قوتی خەڵكی بەرێت  و نەتوانێت موچەی تەواوی فەرمانبەرانی بدات لە پێناو مانەوەی خۆی ئەبێ‌ چاوەرێ ی چی لێبكرێت.

وتاری زیاتر

بەهاو نرخی پەیوەندییەكان

نسار شیخ مستەفا

چاكسازییەكەی حكومەت بە كوێ‌ دەگات ؟

نسار شیخ مستەفا

جەنگ و ململانێ‌ لە پێناو مانەوەدا

نسار شیخ مستەفا

بە كەیس كردنی گەندەڵی

نسار شیخ مستەفا

باهۆزی یەكێتی

نسار شیخ مستەفا

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

نسار شیخ مستەفا

نەشوان ئەحمەد سەعید

كەفوكوڵی گۆران و گۆرانخوازان تا یٔێرە بو!

رزگار حاجی حەمید

دەڤەری كفری لە پێشوازی شێخ مەحمود دا

کەمال محەمەد

رەهەندەكان لە راستینەیی كورددا... كۆمەڵایەتی، كەلتوری

نەشوان ئەحمەد سەعید

مەلا بەختیار، پێویستی بە مەندوب نیە!

بارزان شێخ عوسمان

لەپەراوێزی پێشنیازە قانونییە هەڵپەسێراوەکەی رێكخستنی میدیای یٔەلکترۆنی

نسار مستەفا

شوێنەواری هەڵبژاردنەكان

ئەحمەد محەمەد سەعید

کرێکارو خاوەنکار لەقانونەکانی ناپلیۆندا

‎گەرمیان خالید گڕاوی

ئازادی‌و بەرەڵایی

فەریق حەبیب

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ ئینتیداب چاره‌سه‌ره‌ بۆ قه‌یرانه‌كانی‌‌ رۆژهه‌ڵات؟

سابیری سەندیکا

جینۆسایدی ئێزدیەکان

سەروەت تۆفیق

چەند سەرنجێک لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

ماجد خەلیل

لەپەراوێزی تۆبەکەی (هێڤیدار)دا

نسار مستەفا

قەیرانی ئابوری و چارەسەر

د. کۆیار شێرکۆ

ژیان لە نێوان ئاپۆلۆ و دایۆنایسسدا

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح

وەزارەتی ناوخۆ بۆ وا خۆی تێکداوە؟

سەروەت تۆفیق

لیبیا لە شەڕی ناوخۆییەوە، بۆ شەڕی نێودەوڵەتی

کەمال محەمەد

هەستكردن بە ئەخلاقی سیاسی و حەقیقەتێكی دیكەی تاڵ

دارەوان حاجی حامید

وەرگێڕانی کتێبەکەی جۆن بۆڵتن بۆ؟