سیاسەت لای یەکێتی

فەهمی بورهان 13/04/2020


هانا ئارێنت:کۆمەڵگا مۆدێرنەکان تەنها کاتێک ئەتوانن پێکەوە بژین،کە دان بەجیاوازێکانی یەکدا بنێن.
لە فکری سیاسی هاوچەرخدا،سیاسەت ئەرکی ئیدارەدانی جیاوازێکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کۆیی چالاکیەئابوری و مەدەنیەکانە ،هەرکاتێک سیاسەت لە سەربنەمایی مۆڕاڵ و بەرپرسیارێتی خۆیی بیناکردەوە، بێگومان دیوەکەی تری سیاسەت کە دوورە لە پرەنسیپی ئەخلاقیی ،لە سەر رق و دیماگۆجیەت  دونیا بینی خۆیی ڕێکدەخاو دامودەزگاکانی بۆ ململانیەکی نابەرپرس ئامادەئەکات،ئەوەی ئێستا لە دونیایی سیاسی ئێمەدا ڕووئەدا بەتایبەتی دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنگرەی یەکێتی و لە دایک بوونی دیدێکی تازە بۆ سیاسەت و ئیدارەدان،ئەم راستیە وەک فاکتێکی  نوێی دەرکەوت،ئاسان نیە هێزە کلاسیک و داخراوەکان،بە ئاسانی و بێ ململانێی ناشەریفانە دونیایی تازەی یەکێتی پەسەند بکەن، نوسەرو ڕوناکبیر مەریوان وریا قانع لەم بارەیەوە پێی وایە: سیاسەت بریتیە لە خۆ خەریک کردنی ئینسانەکان بە رێکخستنی ئەو کۆمەڵگایەی تێدا ئەژین) ئەگەر کەمێک ئەم دیدەی مەریوان شی بکەینەوە بۆ یەکێتی ئاساییە  ،نەیارەکانی چەند فەلسەفەی خۆیان لەسەر بەرتەسک کردنەوەی دەرگاکانی ئازادی و فراوان کردنی رووبەرەکانی ترس و کوشتنی جیاوازێکان دابڕێژن،بە ئەندازەی ئەوەو زیاتریش یەکێتی، سیاسەتی خۆی لەسەر ڕەهەندە ئەخلاقێکەی ڕێک بخات وپرنسیپەکانی دادپەروەری و کەمکردنەوەی ڕووبەرەکانی نادادی و گەندەڵی و گرنگی دانی زیاتر بەو هەناسە ئازادانەی کە بەشێوەیەکی خۆڕسک وەک بزاوتی کۆمەڵایەتی نەشونمایی نۆرماڵی خۆیان ئەکەن،بنچینەی سیاسەتی ئێستاو داهاتووی بێت،هەموو ئەو بەهایانەی کە کۆنگرە بڕیاری لەسەروەرگرتن، سەروەری یاساو هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆکۆیی سێکتەرەکانی ژیان، وەک بناغەیەکی  پتەو و نەگۆڕ دوورنمایی کاری ڕێکخراوەیی یەکێتی وە سیاسەت و ستراتیژیی خۆیی لەسەر دائەڕێژێ،جیاوازێکان لە سەر هەردوو ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک مەرجێکی بنچینەی پێشکەوتن ئەبینێت و سیاسەتیش لە لای ئیدارەدانێکی عەقلانی ئەو جیاوازیانە دەبێت،بێگوومان دەست گرتنمان بەم بەهانەوە ،ململانێکانی کوردستان ئەگوازێتەوەو بۆ قۆناغێکی فکری و سیاسی تەواو تازە،هیچ شکمان لەوە نیە هێزە کۆنزەرڤاتیڤ و داخراوەکان، توانایی ململانێی سەردەمیانەیان نابێت ،کە تاک و کۆیی کۆمەڵ تێدا خاوەن کەرامەت و دووربن  لە سینارێۆیی دزێی و ناشرین ،کە چەندین ساڵە بە هۆیانەوە مرۆڤی کوردی بۆ ئەندازەیەکی ئێجگار مەترسی دار پەلکێش کردووەو سنورەکانی سەربەستی تاک و ئازادی دەربڕین و هەڵسوڕانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە قالبداوەو بەهەموو مانایەک سیاسەتی دیسپۆتیزم خەریکە لە دیدی هێزە شەرمن و یاساخەکانەوە ئەگوازێتەوە بۆ سیاسەتی باوو کۆمەڵگا لە ئاست خواستەکانیدا ملکەچ ئەکات،بۆیە ململانێکانی داهاتوومان بەڕووبەرێکی گەورەی جیاوازێی وە دەرئەکەون و ئێمەش دوور لە بنەمای کاروکاردانەوەی نابەرپرس خۆمان ئامادەو تەیار ئەکەین.