هه‌مووی گله‌یی هه‌یه، ئه‌ی حزب گله‌یی له کێ بکات ؟!
پارتی سیاسی؛ بریتییه له کۆمه‌ڵێک هاوڵاتی که باوه‌ڕیان به ئامانجه سیاسی و ئایدۆلۆجییه هاوبه‌شه‌کان هه‌یه، به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و هێنانه‌دی به‌رنامه‌که‌یان، واته کۆمه‌ڵێک هاوڵاتی پێکه‌وه گرێ ده‌دات که هه‌ڵگری یه‌ک تێڕوانینی سیاسین که بریتییه له تێڕوانینی حزب، واته له بنه‌ڕه‌تدا حزبی سیاسی؛ وه‌ک نێوه‌ندگیرییه‌ک وایه له نێوان گه‌ل و سستمی حوکمڕانیدا، بۆیه رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدا که گرنگترینی داڕشتنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کان و کێشه‌کانی هاوڵاتیان و خستنه‌ڕووی پێشنیازه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردن و گه‌یاندنێتی به لایه‌نی پسپۆر‌و په‌یوه‌ندیداری ده‌سه‌ڵات؛ به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و رێکخراو.
له‌و روانگه‌یه‌وه بنه‌ماکانی حزب له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینێته‌وه یه‌که‌میان؛ ئایدۆلۆجی: واته بیرۆکه‌و بیروباوه‌ڕی هاوبه‌ش و ئه‌وله‌ویه‌تێک ده‌بێت که له‌ڕێی به‌رنامه‌کانییه‌وه بگه‌یه‌نرێته هاوڵاتیان. دووه‌میان؛ رێکخستن: که خۆی له گشتگیری و به‌رده‌وامیه‌تیدا ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ بوونی تۆڕێکی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌ییدا.
گه‌ر له کوردستاندا ته‌نها له رووی ئه‌و پێناسه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ واقعی حزبی سیاسی بکرێت، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام هه‌قیقه‌تی زۆری لێوه به‌رجه‌سته ده‌بێت که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه هه‌ر پارتێکی سیاسی له‌پێناو خه‌ڵک و بۆ خه‌ڵک دێته ئاراوه، بۆیه تا به‌ڵێن و خزمه‌ت و پرۆژه‌کانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکدا بێت، تا راستگۆیی و دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌تی ببێته به‌رنامه‌ی کاری حزب، ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ر له ده‌وریدا کۆ ده‌بێته‌وه و خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی زۆری جه‌ماوه‌ری ده‌بێت.
له لایه‌کی تره‌وه گرنگی ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری حزب له‌وه‌دایه که له ده‌وری به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێکدا کۆده‌بنه‌وه که له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتدایه و به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراو کار‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی رێک ده‌خات. له‌و نێوه‌ندانه‌دا، ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت گله‌یی و چاوه‌ڕوانی زوربه‌ی ئه‌ندامانه له حزب، بۆیه پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه ئایا حزب کێیه‌و وگله‌یی له کێ بکات؟
شتێکی به‌دیهییه که هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له حزبدان شێواز‌و رێگه‌ی جیاواز ده‌گرنه به‌ر؛ له‌ڕێی چالاکی و به‌رنامه و به‌پێی په‌یڕه‌و کار بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و کاره باشانه‌یشه وا ده‌کات حزب لای جه‌ماوه‌رخۆشه‌ویست بێت و له هه‌مان کاتدا ببێته جێی متمانه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر، به واتایه‌کی دیکه هه‌میشه کادره‌کانن که حزب جوان و خۆشه‌ویست ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به ئینتمابوونیان ده‌بێت بۆ په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌که‌ی، نه‌ک بۆ سه‌رکرده‌و کوتله‌یه‌ک یان ده‌سته‌گرییه‌کی دیاریکراو، هه‌روه‌ها به په‌روه‌رده‌کردنی کادره‌کانی ده‌بێت به هه‌ڵگری به‌های ئه‌خلاقی و مرۆیی و بیروباوه‌ری نیشتمانپه‌روه‌رێتی، و به کار‌و کرده‌وه‌ی خزمه‌ت و به‌رهه‌مهێن ده‌بێت، نه‌ک به مشه‌خۆری له‌سه‌ر حزب، به هه‌ڵوێستی بوێرانه‌و راستی وکۆده‌نگی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی؛ نه‌ک به ریاییکردن و ستایش و بێده‌نگی به‌پێی ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت "ده‌ست به کڵاوی خۆته‌وه بگره تا با نه‌یبات" به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی ئه‌ندامان و خه‌ڵکه وا ده‌کات ببێته هه‌ڵقولاوی که‌سانێک یان سه‌رکرده‌ی دیکتاتۆر و پێچه‌وانه‌که‌یشی هه‌ر راسته.
له دۆخ و واقعی ئێستای ناو حزبدا په‌یوه‌ندی و تێڕوانینه‌کانی له‌نێو ئه‌نداماندا هه‌ن پۆلێنی جۆر به‌جۆر به‌خۆوه ده‌بینن له‌وانه؛ هه‌ندێک که‌س هه‌ن حزبیان ده‌وێت بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی خۆیان، واته ئامرازێکه بۆ گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات و پۆست و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دارایی و بژێوی ژیانی که ده‌رئه‌نجامیش به‌هۆیه‌وه بۆشایی و مه‌ودایه‌کی گه‌وره له نێوان خۆی و جه‌ماوه‌ردا دروست ده‌کات که سه‌رئه‌نجام نه به زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت و نه له ماڵ و نه به مه‌وعدو نه له شوێنی کاریشیدا. هه‌ندێکی دیکه پێی وایه ریایی و ستایش‌کردن بۆ به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران یان کوتله‌یه‌کی دیاریکراو سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ گه‌یشتن و مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی رازیکردنی تاک و لایه‌نه‌کاندا ده‌بێت له‌پێناو مانه‌وه‌یدا، بێ گوێدانه پرنسیپه‌کانی حزب. هه‌ندێکی تر پێیان وایه به بێده‌نگبونیان خزمه‌تی خۆیان و ده‌سته‌ودایه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن، بۆیه ده‌بێته هۆی چه‌واشه‌کاری راستییه‌کان و شێواندنیان و هه‌میشه له هه‌وڵی راپۆرت و ووتی ووتی ده‌بێت له‌پێناو درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی، و هه‌روه‌ها هه‌ندێک دیکه پێی وایه حزب ئامرازێکه بۆ گیرفان پڕی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پایه‌به‌رزی و پۆزلێدان و جیاکاری، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی زیادکردن و که‌ڵه‌که‌بوونی موڵک و ماڵدا ده‌بێت، هه‌ندێکی تریش هه‌ن هه‌میشه هه‌ست به مه‌غدوری و بێبه‌شی و قوربانی ده‌که‌ن، له‌و روانگه‌یه‌ی پێیان وایه ده‌بێت حزب هه‌میشه له پۆستێکه‌وه بیگویزێته‌وه بۆ پۆستێکی تر، بۆیه گه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌خواستی ئه‌و نه‌بێت، ئه‌وا له ئه‌نجامدا یان یاخی ده‌بێت و ده‌تۆرێت، یان له ماڵه‌وه داده‌نیشێت و واز ده‌هێنێت یاخود ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه‌ک ده‌دات به ته‌نه‌ی حزبه‌که، یان رقی هه‌ڵده‌ستێت و ده‌چێته ناو حزبێکی دیکه‌وه یاخود گه‌ر هێزێکی که‌میشی هه‌بێت حزبێک دروست ده‌کات، ئیدی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه ده‌بێته چه‌کێکی ده‌ستی که هه‌ڕه‌شه‌ی حزبه‌که‌ی پێ ده‌کات؛ له‌پێناو وه‌رگرتنی باشتردا یان به دیوێکی دیکه‌دا ده‌که‌وێته زه‌م و زه‌مکاری و قسه‌و باس به سه‌ر‌تاپای حزبه‌که‌دا ده‌دات.هتد
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تێڕوانین وهه‌ڵوێسته نه‌رێنیانه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت و ده‌گوزه‌رێت له‌و نێوه‌ندانه‌دا ئه‌وه‌یه که زۆرێک له‌وانه خۆیان به عه‌یاری (24) حزب ده‌زانن و که‌سانی تریش که هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌تانه نین به پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینن؛ ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و که‌مینه‌یه‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانن و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنییان هه‌یه له هه‌ر حاڵێکدا که بکه‌وێته ئه‌و دۆخه‌وه، واته به ده‌رنه‌چوونی له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا بێت یان به دانه‌نانی له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌کدا بێت یاخود گه‌ر هه‌ڵگری هیچ پله‌و پایه‌یه‌کی حزبیش نه‌بێت؛ هیچ کام له‌وانه نایانوه‌ستێنێت و تووشی لادانیان ناکات به یه‌کێک له‌و بارانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێکردن، ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی متمانه‌بوونێتی به خود وه‌ک توانا و باوه‌ڕبونێتی به په‌یڕه‌وو پرۆگرام و بیروباوه‌رو ئایدۆلۆجیای حزب له‌پێناو گشت‌دا؛ به‌دوور له‌هه‌ر شتێکی تر، بۆیه به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ شێوازی جیا بگرێته به‌ر بۆ خزمه‌تکردنی گشت و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزار له‌خزمه‌تی هه‌موواندا؛ له‌و روانگه‌یه‌ی باوه‌ڕی وایه ئه‌م رێگه راسته‌یه که ده‌بێت له لایان کادره‌کانه‌وه په‌یڕه‌و بکرێت و خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر ببێته ئامانج و به‌و شێوه‌یه‌ش زیاتر خزمه‌ت به حزبه‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه جگه له‌و راستییه‌ی ده‌کرێت حزب بتوانێت پۆست بۆ ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له ئه‌ندامان دیاری بکات؛ نه‌ک بۆ گشت؛ بۆیه بوونی باوه‌ڕبوون به ئایدۆلۆجیا و به‌رنامه و په‌یڕه‌وی حزبه وا ده‌کات باوه‌ڕت به‌وه بێت که که‌ناڵی جیا بۆ خزمه‌تکردنی فره‌بوارو فره لایه‌ن هه‌یه و پێویستی به توانا و لێهاتوویی وکارامه‌یی کادره‌کانێتی، واته کادره ئاڕاسته‌ی حزب ده‌کات که جوان و باش و خزمه‌تگوزارو خوازراو بێت له‌ئاست خه‌ڵکدا و بێگومان پێچه‌وانه‌کیشی هه‌ر راسته.
له‌و روانگانه‌وه گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی عه‌یاره بیستوچواره‌کان ده‌زانن ئه‌وه بزانن که: حزب له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بێت ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان؛ نه‌ک خودی ئامانجه‌کان بێت، ئامرازه‌کانیش میکانیزمی جۆربه‌جۆری هه‌یه که ئه‌رکی ئه‌ندامه‌کانێتی بیگرنه به‌ر له کات و شوێنی گونجاو‌دا، بێ لادان له به‌ها و بیروباوه‌ڕ و راستی و مه‌عریفه و پێوه‌رو ئه‌خلاقه‌کان، ئیدی له‌و نێوه‌نده‌دا کار‌و چالاکی و پرۆژه‌کان و گه‌یاندنی په‌یام و خزمه‌ته‌کانن ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌کی ئه‌ندامێتی وئه‌وه‌شه حزبه‌که باشتر‌و تایبه‌تمه‌ندتر و خۆشه‌ویستر ده‌کات و خۆی ده‌سه‌پێنێت، بۆیه له کۆتاییدا تۆی وه‌ک ئه‌ندام که ناسنامه‌ی تازه به حزبه‌که ده‌به‌خشێت و له نوێکردنه‌وه‌یدا ده‌بیت وه‌ک کادر، و ئه‌وه سسته‌م و به‌رنامه‌ی حزبیشه که ده‌بێت کادره‌کانی پێ بگه‌یه‌نێت و به‌پێی پێوه‌رو توانا‌و لێهاتوویی پۆلێنیان بکات بۆ شوێنی شیاو و گونجاو، ئیدی له‌و نێوه‌نده‌دایه که شتێک نامێنێته‌وه بۆ گله‌ییکردن له لایه‌ن کادری راسته‌قینه‌وه، چونکه به بڕوای من کاتێک ئه‌ندام ته‌نها وێڵ بوو به دوای پۆست ، و ره‌دوو که‌وت به‌دوای به‌رپرسان، و له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانیدا خۆی بینییه‌وه و به ده‌می خۆی و داوای خۆی و راکردنی خۆی و بگره ته‌نازولکردنه‌وه داوای پۆست و پله‌و پایه‌ی کرد، ئه‌وه ئه‌و ساته وه‌خته‌یه که شتێک نامێنێته‌وه بۆ به‌ها مرۆییه‌کان و مه‌ودایه‌ک نامێنێته‌وه بۆ پاراستنی که‌رامه‌ت و رێز و که‌سایه‌تی، هه‌روه‌ک چۆن قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و سستماتیک بوونی نابێت به‌ناوی حزبی سیاسییه‌وه.