ده خاڵی پێشنیارکراو؛ له پێناو کۆنگره‌یه‌کی جیاوازدا
وتووێژ‌و ده‌ربڕینه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌شێوه‌ی جیاجیا‌و له‌سه‌ر ئاستی جیاواز درێژه‌ی هه‌یه، که گرنگه مه‌به‌ست و ئامانج لێی ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی جیاواز‌و هێنانه‌کایه‌وه‌ی گۆڕانکاری و نوێبونه‌وه بێت له قۆناغی ئێستادا، به‌تایبه‌ت چاوتێبڕینه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا زۆر‌و فره‌لایه‌نه‌یه و بگره خودی پرۆسه‌که‌و له‌م هه‌لومه‌رجه گۆڕانکارییه سیاسییانه‌ی له‌مڕۆدا به‌دیده‌کرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌ش له‌رووی بارودۆخی ناوخۆی ئێستای یه‌کێتیه‌وه‌یه که له ساڵی (2010) ه‌وه، کۆنگره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه؛ بۆیه به ئامانجی کۆنگره‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و جیاواز و گۆڕانکاری، (ده )خاڵی پێشنیارکراو ده‌خه‌مه ڕوو.
1.تێکه‌ڵکردنی عه‌قڵیه‌تی نه‌وه‌ی داهاتوو به رابردوو به‌ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده ؛ له‌و روانگه‌یه‌ی له‌لایه‌ک گرنگه سوود له شاره‌زایی و خزمه‌ت و ئه‌زموونی کار‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌وه‌ی رابردوو وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و جیهاندا، و له لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌و ئه‌زموونه موتوربه و تێکه‌ڵ بکرێت به عه‌قڵیه‌تی نه‌وه‌ی نوێ و ده‌رئه‌نجام هه‌ردووکیان پێکه‌وه نموونه‌ی حزبێکی مۆدێرنی شارستانی و دیموکراسی به‌رجه‌سته بکه‌ن؛ له روانگه‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ عه‌قڵیه‌ت و هزری نوێ و قۆرغ نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک له‌وه‌ی له ئێستادا به‌دیده‌کرێت.
2. پاراستنی یه‌کێتی ناو یه‌کێتی؛ له‌و روانگه‌یه‌ی په‌رته‌وازه‌بوون و پارچه‌پارچه بوون و ده‌سته‌گه‌ریی جیاوازی ناو یه‌کێتی، هه‌میشه مه‌وداکان دوورتر ده‌خاته‌وه و که‌لێنه‌کان فراوانتر ده‌کات و درزه‌کان گه‌وره‌تر ده‌کات، به‌وه‌ش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستانه به‌گشتی، و که‌مکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتییه به‌تایبه‌تی که له ئێستادا واقعێکی ئاشکرای به‌رجه‌سته‌کراوو جێی ره‌خنه‌ی هه‌مووانه.
3.زیادکردنی رێژه‌ی کۆتای ژنان له سه‌رجه‌م ناوه‌ندو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان؛ له‌و روانگه‌یه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی حزبێکی سۆسیال دیموکراته‌و چاوه‌ڕوانی زیاتر‌و جیاوازتری لێ ده‌کرێت؛ وه‌ک له‌وه‌ی له ئێستادا ده‌گوزه‌رێت و هه‌یه.
4.به‌هه‌ندوه‌رگرتن و بایه‌خدانی زیاتر به گرنگێتی ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه‌ی یه‌کێتی؛ له‌و روانگه‌یه‌ی بناغه‌و هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌ر حزبێکی سه‌رکه‌ووتوی جه‌ماوه‌ری، بریتییه له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی که زیاتر له بناغه‌وه؛ واته له شانه‌و پۆل و که‌رته‌کانی حزبه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، پێش کۆمیته و سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌ب سیاسی، که به‌داخه‌وه له ئێستادا حزب بۆته ئۆرگانێکی بچوک که له مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی و بگره له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا چڕ بۆته‌وه؛ نه‌ک کۆمیته‌کانیش.
5.به‌رجه‌سته بوونی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ئازادی له‌ناو کادران به‌گشتی و جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی؛ له روانگه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بنبڕکردنی جیاکاری و جیاوازی و نادادپه‌روه‌ری له‌نێو چین و توێژه‌کاندا به‌گشتی که له‌مڕۆدا بۆته جێی ره‌خنه‌ی خه‌ڵک به‌گشتی.
6.بایه‌خدانی زیاتر به فێربوون و په‌روه‌رده‌کردنی کادران، له‌ڕێی بایه‌خدان به خولی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری؛ له روانگه‌ی گه‌شه‌کردن و رۆشنبیرکردنی زیاتر‌و به‌رده‌وامی کادران و به‌رفراوانبوونی جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌ت ئه‌و کادره نوێیانه‌ی دێنه ناو حزبه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاشناکردنیان به په‌یڕه‌و و پرۆگرام و شێواز و میکانیزمه‌کانی کارکردنی نێو ئۆرگانه‌کان.
7.پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه جیاوازه‌کانیدا؛ له روانگه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشایی و مه‌ودا فراوانه‌ی له ئێستادا به‌دیده‌کرێت و بۆته جێی گله‌یی و گازنده‌ی نێو زوربه‌ی کادران ؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی یان سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له هه‌ساره‌یه‌ک و کادری ئۆرگانه‌کانی دیکه له هه‌ساره‌یه‌کی دیکه بێت.
8.بایه‌خدان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به ژنانی ناو یه‌کێتی، به مه‌به‌ستی دروستکردن و ده‌رکه‌وتنی سه‌رکرده‌ی زیاتری ژنان له نێو پارته‌که‌دا؛ له روانگه‌ی به‌هێزکردنی زیاتری ژنان و سوود وه‌رگرتن له عه‌قڵ و توانا و لێهاتووی و هێزی ژنان له شوێنی گونجاو‌دا و نه‌هێشتنی ئه‌و ناباڵانسییه‌ی به‌ئاشکرا له ئێستادا به‌دیده‌کرێت له‌نێونده جۆربه‌جۆره‌کانی ئۆرگانه‌کان و وه‌فده‌کان و ناوه‌نده‌کانی کارکردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌گشتی.
9.زیاترکردنی مسداقیه‌تی نێوان حزب و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی؛ به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی رۆحی نیشتمانپه‌روه‌رێتی و تۆکمه‌کردنی به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆیی و پیشه‌ییه‌کان، ئه‌وه‌ش به خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵکی کوردستان ونیشاندانی نموونه‌ی باشتر‌و جدی له خزمه‌تی گشت‌دا، بێ جیاوازی.
10.ئه‌نجامدانی کۆنگره له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا که له‌نێو په‌یڕه‌و پرۆگرامی نوێ‌دا بڕیاری لێ ده‌درێت؛ له روانگه‌ی چه‌سپاندنی راستگۆیی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی کادران و جه‌ماوه‌ر به‌گشتی.