خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ پرۆژه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار
ئه‌زمونه‌کانی حزب له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه گه‌ر حزب له لێواری مه‌رگیشدا بێت ده‌توانێ خۆی هه‌ڵسێنێته‌وه، به‌مه‌رجێک ئیراده‌ی هه‌بێ ئه‌وه‌ش به ده‌رچوون نابێت له حزبه‌که به ناوێکی تر‌و به هه‌مان عه‌قڵییه‌ته‌وه شتێکی نوێ دا‌مه‌زرێنێ؛ به‌ڵکو له‌ناوه‌وه ده‌کرێت. بۆ نموونه حزبی شۆڕشگێران له مه‌کسیک که بۆماوه‌ی 71 ساڵ ووڵاتی به‌ڕێوه برد ، به‌ڵام له ساڵی 2000 بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ کرد که چیتر ناتواێت هه‌ستێته‌وه به‌ڵام له 2012 واته پاش دوو خولی هه‌ڵبژاردن توانی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به بوونی به‌رنامه‌و ئیراده‌ی به‌هێزی کادران ده‌بێت، بۆیه بۆ یه‌کێتی و هه‌ر حزبێکی تر ئاسانه گه‌ر ئیراده‌و پلان و به‌رنامه هه‌بێت. ئه‌وه‌ش به هه‌موان ده‌کرێت.
3.6. کۆنگره‌ی گۆڕانکاری و نوێبونه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌ناو کۆنگره‌دا ده‌کرێت ؛ به‌ڵکو پێش و پاش کۆنگره‌ش ده‌بنه ته‌واوکاری ئه‌رێنی. بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته پێش کۆنگره ئه‌نجام بدرێت ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی و بڕیارده‌ره‌کانی ناو یه‌کێتی له‌ناو خودی خۆیاندا باوه‌ڕو ئیراده‌ی ئاشته‌واییان هه‌بێت ، ئیراده‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که بزانن، به‌دوور له ته‌وافق و ته‌که‌تول وه‌ک ئه‌ندامێکی کۆنگره بچنه ناو کۆنگره‌وه و وه‌ک که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵه هه‌بن و رێخۆشکه‌ر بن تا به ئازادی و دیالۆک و گفتوگۆ کادری شیاو هه‌ڵبژێرێت. تا کۆنگره کۆپییه‌ک نه‌بێته‌وه له کۆنگره‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م که ته‌زکیه و چه‌پڵه و لیست و ته‌که‌تولات و پشتگیری‌کردن بووه به به‌شێک بۆ به‌ڕێکردنی کۆنگره‌کان. ئه‌مه به‌شێکی په‌یوه‌ندیداره به ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تییه‌وه، به‌ڵام به‌شه‌که‌ی تری په‌یوه‌سته به کادرانی یه‌کێتی و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی کۆنگره که پێویسته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان و پاراستن و سه‌رکه‌وتنی ته‌که‌توله‌که‌ی یارمه‌تیده‌ر نه‌بن له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی گۆڕانکاری روه‌و خراپتر. خه‌میان خه‌می گشتی بێ له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و ئامانجه باڵاکانی یه‌کێتیدا، بۆیه به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان له‌م قۆناخه‌دا که به هۆشمه‌ندانه بڕیار بده‌ن کێ ئه‌که‌نه نوێنه‌ر و چۆن رۆڵیان ده‌بێ له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامدا به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تی و فکریش گشتگیرانه ئینتمایان بۆ حزب بێت؛ نه‌ک سه‌رکرده. بۆ په‌یڕه‌و پرۆگرام بێت؛ نه‌ک به‌رپرسێک یان ته‌که‌تولێکی دیاریکراو، بۆیه بۆ نوێبونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌رپرسیارێتیه‌که دابه‌ش ده‌بێت گه‌ر به‌شێکی زۆری له ئه‌ستۆی قیاده‌ی یه‌کێتیدایه بێت به‌شه‌که‌ی تری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌ندامه‌کانی به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی کۆنگره؛ بۆیه ئه‌م کۆنگره‌یه به قۆناخێکی هه‌ستیارو و گرنگ و به‌رپرسیارانه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی باسکران نیشانه‌ی ده‌رکه‌وتنی قه‌یرانه که به‌داخه‌وه له‌ئێستادا له‌ناو یه‌کێتیدا بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌شه که له‌ناو پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه که له ناخی هه‌موو کادرو دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کیتیشدا هه‌یه و باسی لێوه ده‌کرێت لێره‌و له‌وێ و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامن که پێویسته له‌سه‌ری بوه‌سترێت و باس و چاره‌سه‌ر بکرێت، چونکه په‌ی نه‌بردن به ڕاستییه‌کان و چاره‌سه‌رنه‌کردنی له‌کۆتاییدا حزب به‌ره‌و بچووکبونه‌وه یا نه‌مان ده‌بات.
6. له پرۆژه‌که‌دا کۆنگره‌ی گۆڕانکاری وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ دۆخی ئێستای یه‌کێتی ئاماژه‌ی پێکراوه که دوور بێ له ده‌سته‌گه‌ری، ته‌وافق، رێکه‌وتن، لیست و لیستکاری و باڵ باڵێن و بگره باس له‌وه‌ش کراوه که گۆڕانکاری به قیاده‌ی ئێستای یه‌کێتی ناکرێت، به‌ڕای من راسته کۆنگره و ئه‌نجامدانی گرنگه و بگره دواکه‌وتووه له واده‌ی خۆی به‌پێی په‌یڕه‌و پرۆگرام، به‌ڵام ره‌چاوکردنی ئه‌م خاڵانه گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌یه‌ک که نه‌ک ته‌نها گۆڕانکاری ئه‌رێنی بهێنێته کایه‌وه' بگره جۆریش بێت، بۆ نموونه ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته ره‌چاو بکرێ له‌وانه:
1.6. گۆڕینی په‌یڕه‌وو پرۆگرام به‌شێوه‌یه‌کی نوێ و سه‌رده‌میانه.
2.6. هه‌ڵسه‌نگاندنی جدی دۆخ و پێگه‌ی ئێستای یه‌کێتی؛ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر بکرێته‌وه به حزبێکی جه‌ماوه‌ری، نیشتمانی و مه‌ده‌نی و دیموکراسی له ئاست ناوخۆ‌و جیهاندا. ببێته خه‌می سه‌ره‌تایی و ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و کادران؛ نه‌ک ته‌نها له‌وه‌دا چڕ بکرێته‌وه که سه‌رکردایه‌تی کێ ده‌بێت؟ چونکه گه‌ر وا نه‌بێت کۆنگره‌که رواڵه‌تی و شکلی ده‌بێت، نه‌ک ریشه‌یی و گۆڕانکاری ئه‌رێنی.
5. له‌رووی زانستییه‌وه چه‌ند پێوه‌رێک هه‌ن که ئاماژه‌و نیشانه‌ن بۆ زانینی ئه‌وه‌ی بزانرێت که حزبێکی سیاسی له قه‌یراندایه له‌وانه:
1.5. دواکه‌وتنی کۆنگره و ئه‌نجامنه‌دانی له‌واده‌ی خۆیدا.
2.5. پابه‌ند نه‌بوون به په‌یڕه‌وپرۆگرامی حزب.
3.5.پاشه‌کشه‌کردن له فکرو ئایدۆلۆجی و بیروباوه‌ڕو به‌هاو ئینتمابوونی کادر بۆ حزب.
4.5. نه‌بونی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی کادرو ئۆرگانه‌کان.
5.5. ده‌سته‌گه‌ری و ئینتمابوون بۆ که‌س و لایه‌ن و ته‌کتولات؛ نه‌ک بۆ په‌یڕه‌وپرۆگرام و ئامانجه‌کانی حزب.
6.5. درکاندنی نهێنییه‌کانی حزب و نه‌پاراستنی و دزه‌کردنی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاک و لایه‌ن.
7.5. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و جیاوازیکردن.
8.5. پاوانکردن و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات.
9.5. پاشه‌کشه‌کردنی جه‌ماوه‌رو کادری دڵسۆز و پاک و نیشتمانپه‌روه‌ر.
10.5. نه‌بوونی مه‌رجه‌عیه‌ت له‌ناو حزب.
3. ده‌ستپێشخه‌رییه‌که هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه، گه‌رچی د‌ره‌نگه. خستنه‌ڕووی کێشه‌کان و واقعی ئێستای یه‌کێتی چه‌نده تاڵه ئه‌وه‌نده پێویسته که له چاره‌سه‌رکردنیدا گشت کادرانی حزبه‌که به‌ئاگاو به‌شدار بن دوور له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌که کێیه و مه‌به‌ستی چییه که دیدو تێروانینی جیاواز له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته ڕوو.
4. پرۆژه‌که به‌گشتی گه‌ر بکرێت به سێ به‌شه‌وه؛ دوو به‌شی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو و کێشه‌کانه و به‌شێکی بریتییه له چاره‌سه‌ر که خۆی له ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی گۆڕانکاریدا ده‌بینێته‌وه. به ڕای من باشتر بوو زیاتر تیشکی بخستایه‌ته سه‌ر شێواز‌و ئامراز‌و رێوشوێنی گونجاوی چاره‌سه‌ر بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی کۆنگره به‌وه‌ی چی پێویسته بکرێت له‌پێش و پاش کۆنگره‌ش. ئه‌گه‌رچی له ئێستاشدا دره‌نگ نییه و پێویسته ده‌رگای پێشنیار له‌و باره‌یه‌وه فراوانتر بکرێ بۆ کادرانی یه‌کێتی و کار به باشترین بکرێ به‌ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و گشتییه‌کانی یه‌کێتی.
2. پرۆژه‌که شه‌فافانه ده‌ستی خستۆته سه‌ر برینه‌کانی ئێستای واقعی حزب و به‌گشتی ره‌خنه‌گرانه باس له رووه‌کانی گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری، قۆرخکردن و ده‌سته‌گه‌ری ده‌کات که له ئێستادا ؛ نه‌ک ته‌نها له لایه‌ن کادرانی یه‌کێتییه‌وه روون و ئاشکرایه ؛ به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانیش؛ بۆیه به بڕوای من هه‌ندێک له‌و تێڕوانینانه‌ی پێیان وایه باسکردن له واقع وکێشه‌کانی ناو یه‌کێتی و ته‌که‌تولاته‌کان په‌یوه‌ندی و گرفته‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات و ناکۆکییه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینانه‌دا نیم ، بگره دره‌نگیشه باسکردنی که گه‌ر زووتر بوایه ره‌نگ بێ دۆخه‌که نه‌گه‌یشتایه راده‌ی ئێستا و ته‌نانه‌ت نه‌ک پرۆژه‌یه‌ک، پێویست بوو چه‌ندین ده‌نگ و پرۆژه‌ی دیکه هه‌بوایه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و گێڕانه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ یه‌کێتی.
له ماوه‌ی رابردوودا؛ به‌مه‌به‌ستی گۆڕانکاری و چاکسازی، له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیاره‌وه پرۆژه‌یه‌ک خرایه روو. تێڕوانینی هه‌مه‌لایه‌نه‌و جیاوازی لێکه‌وته‌وه و تا ئێستاش باسه‌که له‌و باره‌یه‌وه به ده‌ربڕینی جیاواز درێژه‌ی هه‌یه، که به‌گشتی یه‌کێک له ئامانجه‌کانیشی ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه به‌ناوی "کۆنگره‌ی گۆڕانکاری" بۆیه به دوور له ئتێڕوانین و دیدو ئامانجی خاوه‌ن پرۆژه‌که، و به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی تێڕوانینه‌کانم به پێویستم زانی له مه‌ودای گرنگێتی بابه‌ته‌که‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی و زانستیانه، له چه‌ند خاڵێکدا بخه‌مه‌ڕوو.
به بڕوای من پرۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشتگیره که هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گشت لایه‌نه‌کانی حوکمڕانی کردوه‌و گشت بواره‌کانی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوری وهتد خستۆته ڕوو.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ پرۆژه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار