وتار

کەمال محەمەد

خۆپیشاندانەكانی عێراق و پێشهاتەکانی

پێش 2 هەفتە



سەرەڕای نەبونی خزمەتگوزاری پێویست لە حكومەتێكی لاواز لە عێراقی ئێستادا لەوانەیە هیواگەلێك سەبارەت بە هەنگاو نان بەرەو ئاشتی و دیموكراسی لە عێراقی ئەمڕۆدا سەوز نەبێت ،ئەگەر باشتر دەرك بە جددیەتی رەوشەكە بكەین چونكە ئەو زەحمەتییانەی كە گەلی عێراق ڕوبەروی بونەتەوە لە دوای كابینە یەك لەدوای یەكەكان نەیتوانیوە كۆمەڵگایەكی لیبراڵ و سوسیالیستی بنیاد بنێت ،ئەگەر لە ڕۆژی ئەمڕۆدا لە عێراق بڕوانین تێدەگەین كە ناتەندروستی حكومڕانی دورنییە ببێتە هۆكاری پشێوییەكانی بۆ داهاتوو بەهۆی زۆری زیاتر لە پێكهاتەیەكی ئەتنی و ئایینزایی و كەلتورییەوە لەم وڵاتەدا ،ئەمڕۆ ئەوەی لە عێراقدا هەیە ململانێی  نێوخۆیی مەزهەبگەرایی لایەنەكان كە كاری كردۆتە سەر دۆخی سۆسیۆلۆژی و  كۆ دەنگی نێوان سەركردە سیاسییەكانی بۆ عێراقێكی فیدراڵیزم ، 

یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان لاوازی دەسەڵاتی یاسادانانە لەبەرامبەر جێبەجێكردندا ،كە نەیتوانیوە سەقامگیری رەوشی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بهێنێتە ئاراوە و ببێتە داینەمۆی دەوڵەت و ژیانی هاوڵاتیانی لەڕێگەی سیستەمێكی سیاسی هاوچەرخەوە لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا بێكاری هاوڵاتیان لەعێراقێكی سەرمایەداری و خاوەن پەتڕۆڵی ژێر زەوی وەك هەرەسی بەفر لە زیاد بوندایە و حكومەت نەیتوانیوە كێشەی بێكاری نێو كۆمەڵگا چارەسەر بكات ،

بۆ هێشتنەوەی لە ژێر باڵادەستی خۆیان هەریەك لە ئەمریكا و ئێران دورنییە پێویستی بەشداریكردنیان لە پشت پەردەوە نەكردبێتە ئەركێكی دەستبەرلێنەداروی  خۆیان ،بۆیە بە تەنها دیاریكردنی هۆكارەكانی رودانی خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق گرێدراو نییە بە گەندەڵی و ژیانی هاوڵاتیان بۆ بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان تا بتوانن ئاییندەی خۆیانی لەسەر ئامادە بكەن ،بۆیە بەرژەوەندی هەژمونگەراییەكان چۆن بخوازن  تا ڕادەی ڕێنیشاندەری كودەتاو بۆ لایەنە مەزهەبییە سیاسییە جیاوازەكان هەنگاو ئەنێت !

عێراق لە پارادۆكسێكی زۆر ئاڵۆزدا ئەبینرێت ،لەلایەك ئەمریكا هەوڵی بەهێزكردنی ئەوخەتەسیاسییە ئەدات كە نزیكە لە خۆیەوە ،لەلایەكی دیكەشەوە ئێران ئەیەوێت لەرێگەی عێراقەوە رەوتی بە ئیمپراتۆریا بونی خۆی بسەلمێنێت و چەندین جارە ئەیەوێت لەرێگای پەرلەمانەوە یاسایەك بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بهێنێتە بون كە ئەمریكا پێی وایە ئەمە دەست بڕینی تەواوەتی خۆیەتی لە عێراق و لەدەستدانی گرنگترین ناوچەی جیۆپۆلەتیكی ،لە قۆناغی ئێستاشدا خەریكە ئاسۆی مەترسیدارین دۆخ لە ناوچەكەو سەرەوەری مانەوەی عێراق بەدیار دەكەوێت ،

هەژمونی ئێران لەعێراق بەرونی ئەبینرێت بەهۆی نزیكی ئایدۆلۆژیای ئایینزانییەوە لەناوچەكەدا كە هۆكار و یارمەتییەكی باش بوە بۆی ،ئێستا كردە سەربازی و سیاسییەكانی كوتلەكانی سەربەئێران و جموجوڵەكانیان بونەتە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بەتایبەت ئیسرائیل كە بۆ ڕێگریكردن لەو مەترسییانە لەماوەیەكی نزیكدا دوجار بە فرۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە بۆردومانی بنكەو بارەگانی حەشدی كردوە ،هەمو ئەمانە دورنییە عێراق ڕوبەروی دۆخێكی نەرێنییەوە بكاتەوە كە سەرەتای دەستپێكێكی مەترسیدار بێت لەهەڵگیرسانی دۆخێكی نەخوازراو كە دواجارئەوەی باجەكەی ئەدات گەلانی عێراق خۆیانن .

دەست پێشخەرییەكەی سەرۆك كۆمار وەك یەكێك لە ئەركی هەرسێ دامەزراوەكەی حكومەتە ”سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانە ”بەر بە شەڕ و پێكدادانەكانی خۆپیشاندەران و  دەوڵەت بگرن و عێراق وسیستەمە سیاسییەكەی بكەنە شوێن و هێزی سەنتێزێكی نوێی كۆمەڵگایەكی دیموكراتی و هەوڵی دەرباز كردنی سەرجەم كێشە سەرەكییەكان بدەن و هەموان لەژێر دەستور و یاسادا ڕێزدار بكەن و خەمی هەموان لە ئەستۆ بگرن و لەگەڵ ڕەواندنەوەی حەسرەتەكانیان وەك زەوی سەوزبوون كۆمەڵگای عێراقیش ئاشنای ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیك بكەن .

وتاری زیاتر

ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان بەرداشی زلهێزەكان و تێكۆشانی ئازادیدا

کەمال محەمەد

قەیرانی ڕۆشنگەری

کەمال محەمەد

مەرجەع و مۆدێلی هەژمونی ئۆتۆكراسی

کەمال محەمەد

پڕۆژەی "كلێن برێك" دیوە شاراوەکەی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەمال محەمەد

بڕیارەكانی دادگای ئەوروپا و دەرەتانێك بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش

کەمال محەمەد

٣١ ی ئاب لە ئاوێنەی مێژوودا

کەمال محەمەد

د. سەروەر عەبدولرەحمان

بەڕێز فەیگن... هەست بە شەرمەزاری ناكەن!؟

مەلا بەختیار

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ!!

شاناز هیرانی

ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی (داعش)

د. سەلام عەبدولكەریم

وردەكاری رێكەوتننامەی ئەدەنەی نێوان توركیا‌و سوریا 1998

ماجد خەلیل

قومار لە خوێنی سیاسەتی (ترامپ)دایە

مەلا بەختیار

ترامپ، بڕیارە چاوەڕواننەكراوەكان و رۆژئاوای كوردستان

بەرهەم كەڵهوڕی

جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق

شاناز هیرانی

ژنانی داعش بۆمبێكی ته‌وقیتكراو

کەمال محەمەد

ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان بەرداشی زلهێزەكان و تێكۆشانی ئازادیدا

مەلا بەختیار

چلەی جوامێرێكی لوتكە (حەمەی فەرەج)

شاناز هیرانی

ژن و یه‌كێتی

ئەحمەد محەمەد سەعید

ترسی سەرمایەداری لە فشاری کرێکاران

نیگار عومەر

ژن و ئایندەی سیاسی

مەلا بەختیار

راپەڕین لەنێوان حكومەتەكان و حزبەكان و سۆسیال - میدیادا

بارزان شێخ عوسمان

دەستەواژەی سەرۆک مامجەلال بۆچی ؟!

مەلا بەختیار

مامە گیان لە ویژدانای

کەمال محەمەد

خۆپیشاندانەكانی عێراق و پێشهاتەکانی

نیگار عومەر

عەقڵییەتی سمێڵ بابڕی

شاناز هیرانی

ژنان له‌ناو پرۆسه‌ى سياسیی كوردستاندا

هاوڕێ توانا

ئێرانی ئایدۆلۆجیا و ئەمریکای تەکنەلۆجیا

کەمال محەمەد

قەیرانی ڕۆشنگەری