وه‌ڵامێك بۆ به‌رێز شێخ محه‌مه‌دی سه‌رگه‌ڵو
وه‌ڵامێك بۆ به‌رێز شێخ محه‌مه‌دی سه‌رگه‌ڵو
(شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م)
كاك شێخ محه‌مه‌د سه‌رگه‌ڵویی، گه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار، دیقه‌تت بدابایه، وتی: ئه‌وه‌ی له ئه‌ركی حزبی‌و له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، بێ كه‌موكوڕیی‌و هه‌ڵه نیه. به‌روونیی وتی: (هیچ كه‌سێك مه‌عسوم نییه). سه‌باره‌ت به ناشیرینكردنی هاوڕێكانی، له (هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ره‌خنه‌گرانه) به‌رێزتان پێتان باشتره یه‌كێتی ناشیرین بكرێت، یان ناشیرینی به‌شێكی سه‌ركرده‌كانه یه‌كێتی ناشیرین بووه؟! ئێوه كه بوونه (هاوپه‌یمانیی) پێتانوابوو یه‌كێتی نه‌ك ناشیرین بووه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كانی لێپرسراوانی (هاوپه‌یمانیی) چی‌یان به‌یه‌كێتی نه‌وتووه؟! جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێوه یه‌كێتیتان به‌ناشیرین ده‌بینی‌و ناشیرینتان كرد، به‌ڵام ئێمه یه‌كێتی به جوانترین ده‌بینین، چ له دامه‌زراندنیه‌وه‌و به‌هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش، قاره‌مانێتی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێڕان، هه‌روا له‌ڕووی فكری‌و په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا، یه‌كێتی له‌جوانیدا بێوێنه‌یه،و ناشیرینه‌كان به‌شێكی سه‌ركرده‌و ده‌وروبه‌ره‌كانیانن، به‌رگی ناشیرینتان بۆ یه‌كێتی دووریوه. به‌رێزیشتان به‌شێك بون له‌و مێژووه هەرچەند چەند حزبێکتان (لەیەکێتیەوە بۆ حسک، لەحسکەوە بۆ یەکێتی، لەیەکێتیەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ هاوپەیمانی، لە هاوپەیمانیەوە بۆ یەکێتی، کە نازاندرێ لە چ رەنگێکی سەیردایە!).
گه‌ر پێتانوابوو یه‌كێتی خۆی ناشیرینه، كه گه‌ڕانه‌وه یه‌كێتی جوان ببوو؟! گه‌ر به‌هاتنه‌وه‌ی ئێوه جوانییه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وتایه، بۆ تێكڕای ده‌نگی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی نێوان چوار مانگ ده‌یان هه‌زار كه‌می كرد؟!
شێخ محه‌مه‌دی به‌رێز، بۆئه‌وه‌ی باشتر بیرتبكه‌وێته‌وه، ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه (شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م) به‌ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌م داناوه، كه ئه‌مه‌ش ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه كه كاك مه‌لا به‌ختیار بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1989 نوسیویه‌تی، باسی گۆڕانكاری‌و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات. ئه‌گه‌ر تاقه‌تت هه‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر وتار‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كان، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كاك مه‌لا به‌ختیار سه‌دان كۆڕ‌و وتار‌و دیداری له‌سه‌ر (گۆڕان‌و گۆڕانكاریه‌كان، له‌سه‌ر ئازادی‌و ئازادییه‌كان، له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ.. تاد) هه‌یه.
ئایا ئه‌و بارودۆخه‌ی یه‌كێتێ، بۆ یه‌كێتی‌و مێژوو بیروباوه‌ڕه‌كانی، ره‌وایه یه‌كێتی به‌مجۆره بمێنێته‌وه؟! بۆ ده‌بێ عه‌یبه‌كان ره‌وا نه‌بێ په‌نجه بخرێته سه‌ر برینه‌كان؟
ده‌ڵێیت: (بۆ له میدیاكانه‌وه راستیه‌كانتان به‌خه‌ڵك نه‌وتووه..).
ناشێت ته‌نها ناونیشانی (گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌ركه‌كانی قۆناغ)و (هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ره‌خنه‌گرانه)ت خوێندبێته‌وه! ئه‌ی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، چه‌ند وتارێكی له‌مباره‌یه‌وه به‌نمونه نه‌هێناوه‌ته‌وه؟! یه‌كه‌میان به‌ناونیشانی (دۆخێكی ئاڵۆز‌و ئه‌نجامێكی ناله‌باری هه‌ڵبژاردن) كه له(18/10/2013) له‌چاودێردا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌میشیان ساڵی (2015) به‌ناونیشانی (ئازادی‌و ئازادی حیزبایه‌تی) هه‌ر له چاودێردا بڵاوكراوته‌وه، سێهه‌میشیان هه‌ر له‌چاودێردا به‌ناونیشانی (گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و قه‌یرانی ئابوری‌و یه‌كێتی) رۆژی (19/12/2016) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو دیدار‌و چاوپێكه‌وتن‌و سیمینار‌و كۆبونه‌وه؟
خۆ كه ده‌ته‌وێت بڵێن ئه‌وه شێخ محه‌مه‌د سه‌رگه‌ڵوییش بایه‌تێكی نوسی، جارێكیش بوایه په‌یامێك له‌بری پرۆژه‌یه‌ك، بخوێندایه‌ته‌وه.
كه باسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌یت، نازانم ئێستا به‌رێزتان چۆن یه‌كێتیه‌كن؟! به‌ڵام ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی‌و بیانیی به‌پێی راپرسیه‌كانیان به‌ر له مقۆمقۆی هێنانه‌وه‌ی به‌رێز د.به‌رهه‌م له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، زۆرینه‌ی راپرسییه‌كان له‌سه‌روی (25) كورسی په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ یه‌كێتی دانابوو!
ئه‌ی كه به‌مجۆره ناڕێكه هێنانه‌وه‌كه رێكخراو ده‌نگ درا، هۆكار نه‌بون له كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگ‌و سه‌نگی یه‌كێتی؟!
ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا نییه، وه‌زیره‌كه‌ی به‌غدامان چه‌ند مانگی پێچوو؟! پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مانگی خایاند؟! ئه‌ی دانانی پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك، خۆ هێشتا هه‌ر ماوه؟! هه‌تا پارتی به‌ڕوكه‌ش گوایه به كاندیدی یه‌كێتی رازیبوه، جارێ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌غدا ماوه، ئایا پێتوایه به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یوه‌ندی باشتر‌و ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كاك مه‌سعود بارزانی، وه‌رده‌گرێت یان جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار؟! ئه‌ی كۆتایی بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌ر رێكه‌وتن نه‌بوو؟!
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه یان (نه‌خشه‌رێگای هاوبه‌شی یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر كۆی بارودۆخه‌كه)؟! ئه‌ی دوو وه‌زیری به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا باشتر بوو بۆ یه‌كێتی یان پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری دادی دوای حه‌وت مانگ؟! پۆستی سه‌رۆك كۆمار باشتر بوو یان دوو ساڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی به‌ده‌سه‌ڵات؟! یان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ئێستا به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووت؟!
پۆستی سه‌رۆك كۆمار باشتر بوو، یان به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركوكییه‌كان چی‌یان به‌قوربانی‌و ده‌نگ‌و هه‌ڵوێست بۆ یه‌كێتی نه‌كردووه؟! ئایا باشتر نه‌بوو یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، قوربانی كه‌ركوك‌و كه‌ركوكیه‌كان بكات؟!
ده‌ته‌وێت به‌لاڕێدا، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی چه‌واشه بكه‌یت، كه ده‌ڵێیت (به‌دیله‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار، كاندیدی پارتی بوو). خۆ یه‌كێتی‌و پارتی رێكنه‌كه‌وتبون، ده‌بێ به‌ڵگه‌ت هه‌بێت، گه‌ر به‌ڵگه نیه ده‌بێ ویژدانی سیاسیت هه‌بێت. ئه‌ی بۆ ناڵێیت ئه‌و هه‌موو به‌ر ده‌ستكه‌وتانه، بونه قوربانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟!
له‌به‌شێكی تردا دێته سه‌ر (ئاڵای شۆڕش)، ئاڵای شۆڕش له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا دامه‌زرا، جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره له‌نێوان دامه‌زراندنی (ئاڵای شۆڕش)و (هاوپه‌یمانی) هه‌یه. بۆ دامه‌زراندنی ئاڵای شۆڕش، ئه‌و رسته‌یه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌ڵامێكی رونه: (بڕوام به فكری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، نه‌بووه). ببێته جیاوازی فكری له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدا كاك نه‌وشیروان له‌شۆڕشدا سكرتێری كۆمه‌ڵه بوو.
ئاڵای شۆڕش، نزیكه‌ی دوای هه‌شت ساڵ‌و دوای راپه‌ڕین، شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م بۆ ناو یه‌كێتی گه‌ڕانه‌وه، چه‌ند كه‌س پێش‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌كه، گه‌ڕانه‌وه، په‌یوه‌ندی به كات‌و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی هه‌بوو. به‌ڵام ئەی (هاوپه‌یمانیی) لە هەل و زه‌مینه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی مام، دانه‌مه‌زرا؟! ئەی ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌و ماوه كه‌مه‌دا چی بوون كه به‌شێكی كه‌می هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌رێز د.به‌رهه‌م گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌كێتی؟! ئایا گۆڕانكاری بوون له سیسته‌می حوكمڕانی‌و دیدگای یه‌كێتی؟! ئه‌ی یه‌كێتی هه‌ر وه‌ك خۆی نه‌بوو كه رۆیشتون‌و گه‌ڕانه‌وه؟!
ئایا كه گه‌ڕانه‌وه، هیچ پۆستێكیان له‌عێراق‌و له حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی وه‌رنه‌گرتووه؟!
به‌رێز، ئه‌م بە لاڕێیه قسه‌كردنه، سودی نییه، بەڵکو ده‌بێ یه‌كێتی له‌زووترین ماوه، كار به ئاڕاسته‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره بكات‌و كۆنگره‌یه‌كی ئازادانه، بێ ده‌سته‌گه‌ری‌و ته‌كه‌تول، له‌خزمه‌تی یه‌كێتی‌و گه‌لی كوردستان ببه‌ستێت.