لەبارەی سوێندخواردنەکەی بارزانی، یەکێتی چی بکات؟

فەهمی بورهان 07/06/2019

زۆر جار دۆخ و قۆناغی دژوار لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دروست بووە، بەڵام قەد بە ئەندازەی ئێستا یەکێتی نیگەران نەبوە لەو دۆستەی کە لە ئەزموونەکانی رابردوویدا ،سەرباری فشارەکانی سەری ئامادەنەبوو دەست بەرداری مسئولیەتی مێژووی سەرشانی بێت بەتایبەت ئەوکاتانەی حکومەتی هەرێم بەگشتی و پارتی لە ژێر فشاری ئۆپۆزسێۆن دابوو،یەکێتی پارسەنگی پاراستنی حکومەتەکەی لەگەڵ پارتیدا خستە ئەستۆو پارتی لە جەنگی ڕوخانی حکومەتی هەرێم  تەنها نەکرد ،پرسی پارێزگای کەرکوک و یاری کردن بەکات لەلایەک و بەتەنها جێهێشتنی یەکێتی لەم پڕۆسەیەدا، روبەری نیگەرانێکانی لای یەکێتی زیاتر کرد،ئەم ئینفرادکردنەی پارتی سەرئەنجام بڕیاری دەنگنەدانی بەسەرۆکی هەرێمی وەک پرچەکردارێکی بابەتی بەدوادا هات، سەرەنجام زەرەر مەندی یەکەم لەم ململانێیەدا بەڕێز کاک نێچیرڤان بوو، ئەوەندەی زانیاریشمان هەبێت کاک نێچیر لە رابردوودا کاراکتەرێکی ئیجابی بوە لە پێناو بینا کردنی پەیوەندیەکی تەندروست لە نێوان یەکێتی و پارتیدا و یەکێتیش لە کۆی قۆناغەکانی فەرمان ڕەوای بارزانی برازادا ،هۆکاری سەرخستنی بوون بەسەر ئاستەنگەکاندا،ئێستا لەسەرو بەندی سوێندخواردنی بارزانیداین،ئەم پرۆسەیە لەبەردەم دوو ئەگەردایە، یان دەبێت بەشدار نەبین و برینەکان قوڵتربێت و  روبەری جیاوازی و بێ متمانەی نێوان هەردوو لا، لە هەلومەرجێکی دژواری ناوچەیی و ناوخۆیی زیاتر بکەین، یان بەشداری بکەین و وەک رابردووی هەوڵەکانی (مام )متمانەی زیاتر بینابکەینەوە پارتیش لە بەرامبەر پرسی کەرکوکدا بخەینە ژێر پرسیاری جدی و بەرپرسیارێتی نیشتیمانێ وە،بێگومان هۆکاری بەشداریمان زیاترە لە بەشداری نەکردن،بە بەشداریمان ژینگەی تەندروستتر بۆ دانوستانی  ئەڕەخسێنێ و لە سەر ئاستی شەقامیش چانسی یەکێتی بۆ ئاشتەوای زیاتر ئەکات ،راستە ،خواستێکی زۆر لە سەرئاستی شەقام و کادر لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا هەیە، دەرهەق بەم هەوڵە تاکتیکیانەی پارتی، بەوەی یەکێتی نەچێتە ژێر باری پێکهێنانی حکومەت و لە رۆژی سوێندخواردنی بارزانی برازاشدا بەشدار نەبێت ،تا ڕێکەوتنی کۆنکرێتی لە نێوان هەردوولادا گرێی ئەدرێت ،بەڵام لە گەڵ بوونی ئەو بۆچونەشدا، پێم وایە ئەرکی مێژووی یەکێتیە هەنگاو بەرەو خەباتی هاوبەش زیاتر بنێت لە گەڵ برایانی پارتیدا ،چونکە بە ئەزموون دەرکەوتوە کۆیی دەسکەوتەکان زادی خەباتی هاوبەشی یەکێتی و پارتیە ، لە کوێ ئەم خەباتە هاوبەشە هەبووبێت گەلەکەمان لە کەناری ئارامی نزیکتر و بە پێچەوانەشەوە بارگژێکان فاکتەری لە دەستدانی دەسکەوتەکان بوون ، ئەمە جگە لەوەی بەم هەنگاوە، پارتی ئەکەوێتە بەردەم ئیلتیزاماتی ئەخلاقی بە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە یەکێتی بۆ دانانی پارێزگارێکی یەکێتی لە کەرکووک ،ئەمە سەرباری ئەوەی، ئەوە باشتر بوو بەفاکت ،سەرباری بوونی هەندێک کێشە لە ناو یەکێتیدا، بەڵام ئەم هێزە ئەوەندە پارویەکی ئاسان نیە پارتی وەک کۆیی هێزەکانی تر مامەڵەی لەگەلدا بکات،هەروەک چۆن قورسە یەکێتی بێ پارتی پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلا بکاتەوە ،بەئەندازەی ئەوەش بۆ پارتی ئاستەمە بێ یەکێتی بتوانێت پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان سەربخات.

فەهمی بورهان

ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی