لەڕۆژی جیهانی کتێبدا

هاوڕێ توانا 23/04/2019



ئەوە ڕاست نیە کە پێی وایە "دەبێت "  هەموو خەڵک بخوێنتەوە ، چونکی"دەبێت "سیغەیی ئەمرە، 
بەڵام دووست وایە کە بڵێین پێویستە خەڵک بەخوێنێتەوە ئەگەر زۆرینە ناش خوێنێتەوە ، نەکەعبه دەڕوخێ ونە شکور دووکان وشک دەکات جا هەر ئەوە ڕووئەدات کە ڕووئەدات ئەبینی ڕۆژانە ڕێژەی تاوان زیاد دەکات منداڵ فەلاقە دەکرێت ژینگە پیس دەکات  بازاڕی کارکتەری  سیاسی بەلاغی و دووڕوو زیاد دەکات بەڵێ ئەوە ڕووئەدات کە ڕوو ئەدات ! 
دەی خوێندنەوە پێش هەر شتێک زەوقە جا تۆ کاتە بەتاڵەکانت  بە دۆمینە یان کۆنکان و قوڵپە قوڵپی نێرگەلەو یان  بەدیار شاشە وە پڕدەکیتەوە ئەوە بۆ من کێشە نیە بۆتۆ نەبێت، وەکو چۆن خوێنەرێک  ئازادە کە بەدوای تازە عینوانی کتێبدا دەگەڕێ وەکو چۆن ئازادە لەوەی کە سەربەسەر کتێبکدا دەگرێت، 
ئەوە تۆش ئازادی ئەوە بکەیت کە ئارەزووتە جا پەبجی دەکەیت  یان چاوت سور هەڵدەگڕێت بەدیار فلیمە پۆڕنۆکانەوە ئەوا  هیچ کێشەی من نیە، 
تاکو ئێرە ئەز ڕووی  قسەم لە زۆرینە بوو ئەوەی پێی دەگوترێت (عام ) بەڵام دەی لێرە بەدواوە ڕووی قسەم له ئەهلی وشە و (شا ) شاعیر و (گەورە) نوسەرو لێکۆڵەری ئەکادیمی جۆڕنالیستی بەتوانا  و ئەو لەشکرە لە جەنابی دکتۆراو ماجستێرو مەلاو موفتیو ئوستازی جامیعە و موسڵیحی کۆمەڵایەتی و  قسەکارو داعی دین و خۆ بەفەیلەسوف زان و ئەو  بەحساب (ئیلیتەیە)  کە قەرارەو  ئەرکدارن  کە گوایە چرای تاریکایی کۆڵانەکانی ژیان بن  و قەرارە کەشفی کەندوو کۆسپەکانی سەر  ڕێی کۆمەڵ بن، من دەپرسم ئایە  لۆجیکە ژمارەی جۆرنالیست سی و قسور هەزار و ژمارەی نوسەرو وەرگێڕی بەتوانا هەشت هەزار و ژمارەی شاعیرانیش  ڕێک  بەقەد یەکەی حەفتاو هەشتا بێت بەڵام تیراژی جدیترین  کتێب لەباشتریندا سێ هەزار یان هەزارو پێنج سەد دانە بێت بەو حاڵەش نیوەی لەسەر ڕەفەکانی کتێبخانەکان بێمێنتەوە ؟!  
دەی باشە تۆ واز لەو هەموو فێرێکارو فێرخوازە بێنە کە پێم وانیه لەخاریجی مەنهەجی خوێندن  تاقەت و حەوسەڵەیان هەبێت کە  ساڵانە دووجار تەسکەرەی خۆشیان  بخوێنێتەوە،  بەڵام ئەی ئەو هەموو ڕاوێژکار و سیاسی و کادیری (پێشکەوتوو)ی حیزب و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی و  دیبلۆماتکارەی شەوانە  شاشەی تیڤیەکانیان  پڕکردووە لە هەڵا و جەدەلی سەفسەتی و جەهل دەڕێژن و گوایە تەوزیعی مەعریفە دەکەن ! دەی ئەی ئەوان بۆ ناخوێنەوە ؟