لە فەهمی بورهانەوە بۆ بەڕێز دکتۆر بەرهەم

فەهمی بورهان 08/06/2018

 ئەمەوێت دوور لە بنەمای کار و کاردانەوەی نابەجێ و ئەو کەش و دۆخە نالەبارەی ئێستا لەباری سیاسێ وە لە کوردستانەوە ئەگوزەرێت،داوای ڕونکردنەوەیەکی هەڤاڵانەت لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە لێ بکەم، کە ڕۆژانە لە کەناڵی جیاوازەوە لەبارەی تۆوە ئەی بیستن،هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن جەنابتان دوور لەهەموو مۆڕاڵێکی سیاسی لەبەغداد، هەرچیت پێکراوە درێغیت نەکردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی کورد لە کەرکوک و بۆئەم ئامانجەشت سڵت لەوە نەکردۆتەوە لەدەرگای کۆیی نەیارەکانی ئەم میللەتە بدەیت،لەدەرگایان بدەیت و داوایان لێبکەیت، ببیتە بەشێک لە ئەجندای سوڵتانەکانی عوسمانی و ئاخوندەکانی قوم ،بۆ ئەوەی ئەو هەناسانەی بۆنی کورد بوونیان لێدێت لە کەرکوکدا بیان خنکێنیت،ئەگەر ئەمەڕاست بێت ،دڵنیابە خەتاکەت هیچ کەمتر نیە لەو غەدرانەی سەدان ساڵە دژ و دوژمنانمان لە بەرامبەر گەلەکەمان ئەیکەن لە کەرکوک،کەمترنیە لەو خیانەتانەی کە مێژوو شەرم ئەکات لە گێڕانەوەیان، هەنگاوەکانت لە بەغداد بە ئاستێک گەیشتوە کە سوپاس کراویت و پێشنیاز هەیە خەڵاتت بکەن،ئەگەر ئەمانە وانیە وەک کەرکوکیەک داوات لێ ئەکەم ڕوونکردنەوە بدیت و ڕاستێکان بخەیتە ڕوو ،ئەگەرنا تۆ لە ویژدانی کەرکوکێکان و هەموو ئەوانەی لە پێناوی ئەو شارەدا خوێنیان تێکەڵ بەخاک بوە ،کەمترنیت لە وانەی لە مێژوودا ژەهری ئەنفال و هەڵبجەیان کرد بەگەروو ئەم میللەتە بەد بەختەدا،بۆ کەرکوکێکانیش هیچ نامینێتەوە ئەوە نەبێت لە دەروازەکانی شاردا بەختی گەورە بنوسرێت هاتنە ژوورەوە بۆ بەرهەم ساڵح قەدەغەیە.