بەفر و باران و سەرما بەردەوام دەبێت

ژینگە 30/01/2021

چاودێر

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن و سبەینێش ئاسمان هەوری تەواوی دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی ئێوارەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن، لەناوچە شاخاویەکان ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ هەیە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوری تەواوی دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی ئێوارەدا، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.