لە24 كاتژمێری رابردوودا 5كەس بەكۆرۆنا گیانی لەدەستداوە لەهەرێمی كوردستان

تەندروستی 27/01/2021


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوەتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 70 تووشبونی نوێ بەكۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە بەوەش ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشیەوە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە تا ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 105 هەزارو 839 تووشبوو.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 940 تووشبوو چاكبونەتەوەو بەوەش ژمارەی ئەو تووشبووانی كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 96 هەزارو 340 كەس.
ئاشكراشی كردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە 5كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 3 هەزارو 464 كەس.