دوو تەقینەوە بەغدادی هەژاند

عێراق 21/01/2021

چاودێر
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو تەقینەوە بەغدادی پایەتەختی عێراقیان هەژاند، یەكیان خۆكوژی بووە و قوربانیش هەیە.
لەوبارەیەوە، ئاژانسەكانی هەواڵ، بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لەشاری بەغداد، روویاندا، كە لەناوچەی باب شەرجی لەگۆڕەپانی فڕۆكەخانە بووە.
هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە: یەكێك لەتەقینەوەكان خۆكوژی بووە و ناوچەی باب شەرجی گرتووەتەوە و دوای ئەو تەقینەوەیە، تەقینەوەیەكی تر لەنزیكی هەمان شوێنی تەقینەوەكەی ترە و تا ئێستە نازانرێ بەهۆی چییەوە بووە، بووەتە هۆی كوژرانی 12 كەس و برینداربوونی 20 كەسی تر.