ئێرانیەك لەسەر سنوور بەزاندن دەستگیركرا

کوردستان 21/01/2021

چاودێر
لەپارێزگای هەڵەبجە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەئێرانەوە بە قاچاغ هاتبووە شارەكە و چەند تاوانێكی دزی ئەنجام داوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس توانیاویانە تۆمەتیارێك دەستگیر بكەن كە لەوڵاتی ئێرانەوە و بەشێوەی قاچاخ هاتبوە ناو هەڵەبجە و چەند تاوانێكی دزیكردنی ئەنجام دابوو.
وتیشی "دەست بەسەر كەلوپەلە دزراوەكاندا گیراون و داواشی لەخاوەنەكانیان كرد سەردانی پۆلیس بكەن بۆ وەگرتنەوە."
روونیشیكردەوە،"پۆلیسی كەسێكی دیكەی دانیشتووی هەڵەبجەی دەستگیركردووە، كە تەمەنی 28 ساڵە و 19 سەر مەڕی دزیوە، دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، مەڕەكانیش گەڕێندرانەوە بۆ خاوەنەكەی".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو،" لەناحیەی خورماڵیش كەسێكی تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی پارەی ساختە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لەدۆسێكەی بەردەوامە".