ترامپ: بەشێوەیەكی تر دەگەڕێمەوە

جیهان 20/01/2021

چاودێر: دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، لەكۆتا وتاریدا وەك سەرۆك كۆماری ئەمریكا، لەناوچەی مەریلاند، جەختیكردەوە:" بەشێوەیەكی تر دەگەڕێتەوە".
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، رایگەیاند:" لەماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتداریدا ئیدارەكەمان دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێنا".
رونیشكردەوە:" پیاچوونەوەمان بەسوپاو ئەو جەنگانەكرد كە ئەمریكای تێدایەو كێشەكانمان چارەسەركرد كەپێشتر دروست كرابوون".
باس لەوەشكراوە:" ئابوری ئەمریكامان كردە بەهێزترین ئابوری لەجیهان".
ترامپ لەكۆتا وتەكانیدا جەختیكردەوە:" دەگەڕێتەوە بەڵام بەجۆرێكی تر".