كەشناسی هەرێم: لەسەنتەری پارێزگاكان بەفر دەبارێـت

کوردستان 19/01/2021

چاودێر:
 بەرێوەبەرایەتی  گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوەو رایگەیاند،  بەهۆی كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە باران  و بەفر بارین بەردەوامی دەبێت,.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی چوارشەممە زیاتر كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر بەشێك لە ناوچەكەمان بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان و ئەگەری بەفر بارینیش  لە سەنتەری پارێزگای دهۆك و سلێمانی دەبێت،  كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە رۆژی پێنج شەممە كۆتای دێت .