ئەو رۆژەی عودەی قوسەی چونە كرماشان ..!!

عێراق 14/01/2021

چاودێر: ئەمیر موسەوی بەرپرسی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی پێشووی ئێران ئاماژە بەسەردانێكی نهێنی عودەی و قوسەی كوڕی سەدام دەكات بۆ ئێران.
ئەمیر موسەوی لەبەرنامەی لەبەغداد، كەلەلایەن نەجم روبەیعیەوە پێشكەش دەكرێت، رایگەیاندوە:" لەدوای شەڕی كوێت و سەپاندنی سزای ئاسمانی بەسەر عیراقدا، هەریەك لە عودەی و قوسەی سەدام حسێن وتارق  عەزیز و  تا یاسین رەمەزان  هاتوونەتە ئێران و لەشاری كرماشان پێشوازیان لێكراوە".
رونیشكردوەتەوە:" ئەوكات من وەرگێری وەفدەكە بووم".
بەپێی وتەكانی:" هۆكاری سەردانەكە  زیاتر لایەنێكی ئینسانی بوو، چونكە ئەوكات سزای ئاسمانی بەسەر عیراقدا سەپێنرابوو، ئەوان هاتنە ئێران بۆ ئەوەی بچنە وڵاتێكی تر". 
باسی لەوەشكردوە:"سەردانەكە پێش كەوتنی رژێمی بەعس بووە لەعیراق".