وتەبێژەكەی حكومەتی عیراق: تووشی ئابڕوچوون دەبین

عێراق 13/01/2021

چاودێر: دوای ئەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردبوو، وە ماوەیەك بێدەنگی هەڵبژاردبوو، ئەحمەد تەلال هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئاشكراكرد.
ئەحمەد تەلال وتەبێژی پێشووی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە:" بەبێ بوونی یەك حزب كە هەڵگری ئامانج و ڕۆحی شۆڕشی تشرین بێت، بەبێ بەشدارییەكی چڕی بێ وێنە، بەبێ چاودێریەكی توندی  نێودەوڵەتیی بەهێز، بایكۆتكردن لەپێشتر و بەسوودترینە".
هەروەها تەلال ئەوەشی وتووە:" گەرنا توشی ئابڕوچوونێك دەبین زۆر خراپتر لە ئابڕوچوونەكانی هەڵبژاردنی 2018 و لێكەوتە كارەساتبارەكانی دەبین".