لاپۆرتا: رێگە نادەم میسی بڕوات

وەرزش پێش 1 هەفتە

چاودێر: خوان لاپۆرتا یەكێك لەكاندیدە سەرەكی و بەهێزەكانی گرتنە دەستی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنە رەتیدەكاتەوە رێگە بەچوونی میسی بدات  لەیانەكە.
خوان لاپۆرتا وتوویەتی:" جگە لەبڕیاری مانەوە ریگە بەوە نادەم میسی بیر لەهیچ بڕیارێكی تر بكاتەوە".
وتووشیەتی:" میسی لەیانەكە دەمێنێتەوەو هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ گرێبەستەكەی نیەو گرێبەستێكی گونجاوی پێشكەش دەكەین".
جەختیكردوەتەوە:" باش دەزانم میسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتانەی كە نازناوەكانی كۆدەكردەوەو بەرشلۆنەی دەدرەوشاندەوە،هەمووان پێكەوە ئەو هەوڵە دەدەین".