پێشنیارێك لەبارەی پشكی هەرێمەوە دەدرێتە پەرلەمان

ئابوری 12/01/2021

چاودێر: ئەندامێكی پەرلەمانی  عیراق لەلیژنەی دارایی  ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر پشكی  هەرێم لەناو بودجەی عیراق پێشنیارێكیان باشیان بەپەرلەمان داوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ لە كاتژمێر 11:00 بەیانییەوە تا 8:30-ی شەو لە دەرەوەی تەلاری پەرلەمان لیژنەی دارایی سەرقاڵی گفتوگۆی بودجە بووین و لەو چوارچێوەیەدا پێشنیارێكی باشمان لەبارەی پشكی هەرێمەوە پێشكەشی لیژنەی دارایی كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە:" داوامانكرد پشكی هەرێم بە خشتەیەك لەسەر بنەمای داتای وەزارەتی پلاندانان جیابكرێتەوە و دیاربێت پشكی هەرێمی كوردستان لە ئاستی پارێزگاكاندا چۆن دابەشكراوە.
رونیشكردوەتەوە:" كوتلە شیعییەكان لەبارەی پشكی هەرێم دوو بۆچوونیان هەیە كە یەكیان ئەوەیە هەمان دەقی قانونی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دابنرێتەوە و بۆچوونی دووەم ئەوەیە بەتەنسیق لەگەل هەرێم هەموو دۆسیەی نەوت چارەسەربكرێت.