سەرباری رەشبینی لەكۆتایی 2020دا بەخت یاوەری بوو

سۆشیال میدیا 27/12/2020



ساڵی 2020 بۆ مامۆستا " جۆ كامپ" رۆژ لەدوای رۆژ ناخۆشتر دەبوو بەهۆی ئەو كارەساتانەی بەسەری داهات ، بەڵام لە كۆتاییدا خەڵاتە گەورەكەی بردەوە
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویان كردەوە "جۆ كامپ " كە لە ویلایەتی نۆرس كارولینا دەژی بڕی "250 هەزار دۆلاری ئەمریكی بردوەتەوە بە بلیتی بەخت.
جۆ كامپ ماوەی 20 ساڵە مامۆستایە لە دایانگەیەك بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە كارەكەی لەدەستدا و دوای ئەوەش باوكی گیان لەدەستدەدات.
جۆ دەڵێت ساڵی 2020 بەلای ئەوەوە ساڵێكی رەش بوە چونكە لەو ساڵەدا كارەكەی و پاشان باوكی لەدەستداوە ، بەڵام هەمیشە خێزان و هاوریەكانی هانیانداوە و پشتیوانییان كردوە كە بەردەوام بێت و باوەڕی بەخۆی هەبێت. 
وتیشی لەكاتێكدا هەستی دەكرد كە ژیانی لەمە قورستر نابێت و رۆژی پێنچ شەممەی رابردوو روودەكاتە ماركێتێك و دوو بلیتی بەخت دەكرێت چونكە ئەو هەمیشە بەردەوام بوە لە كڕینی بلیتی بەخت 
ئەم جارەیان بەخت یاوەری دەبێت كاتێك تەماشا دەكات كە بلیتی یەكەم هیچ نەبردوەتەوە بەڵام كاتێك تەماشا دەكات بلیتی دوەمی بڕی 250 هەزار دۆلاری بردوەتەوە زۆر دڵخۆش دەبێت.
ئەو مامۆستایە دەڵێت بەنیازە خانوویەك بكڕێت و بەشێك لە پارەكەی هەڵگرێت لە پێناو خوێندنی كوڕەكەی.