بڕی 87 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عیراق

ئابوری 16/11/2020


سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق ئاشكرای كرد بەژمارەو داتا بڕی ئەو پارانەی عیراق كە لە دەرەوەی وڵات شاردراونەتەوە دەگاتە 87 ملیار دۆلار ،بێجگە لە كێلگەی كشتوكاڵی و باخ و هوتێل و خانووبەرە
زیبان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ساڵی 2011 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكهێنا بۆ ئاشكراكردنی سامانی عیراق لەدەرەوەی وڵات لیژنەكە بۆی دەركەوت بڕی 87 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عیراق 
هەروەك عیراق خاوەنی كێڵگەی برنج و چایە لە ڤیتنام و سریلانكاو تایلەند
روونیشیكردوەتەوە عیراق چەندین هوتێلی گەشتیاری و رێستۆرانی نمرەی یەكی هەیە لە ئیسپانیا و ئیتالیا و فەرەنسا و زۆربەی ئەو موڵكانەی عیراق دراوون بەكرێ
 وخاوەنی كێڵگەی پەتاتەیە كە رووبەرەكەی دەكاتە 36 هەزار دۆنم زەوی 
وتیشی بەهۆی لاوازی بوونی دیبلۆماسی لەدەرەوە عیراق نەیتوانیوە داوای ئەو موڵكانەی بكاتەوە.