لێڵبونی بینایی چاو واتای چی؟
پەیمانگای كواڵێتی لەكەرتی تەندروستی دەڵێ :
ھەستكردنی بەردەوام بە ھەبونی تەم لەسەر چاو ،
یان وەك ئەوەی ھەست بكەی لە پشتی پەردەوە بۆ تەنەكان دەروانی
ھۆشداریە بۆ توشبون بە ئاوی سپی چاو،
رونكردنەوەی پەیمانگاكە كە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژەی پێكردوە ،
دەڵێ ئاوی سپی چاو لە ئەنجامی لێڵبونی ھاوێنەی چاو رودەدات و
وردە وردە بینایی چاو كز دەكات،
لەگەڵ بەرەو پێش چونی تەمەن ئەگەری توشبون بە ئاوی سپی چاو زیادەكات،
ئەگەر چارەسەریش نەكرێت دورنیە ببێتە ھۆی كوێری .
پڕۆفیسۆری ئەمەریکی تایبەت بە تەندروستی چاو « سكۆت مەكرای »
چەند زانیاریەك لەبارەی چاوەوە دەخاتە روو ،
دەڵێ:
لەكاتێكدا دەسكاری چاوت دەكەیت بەبێ ئەوەی دەستت شتبێت،
ئەوا میكڕۆبی زیانبەخش دەچێتە چاوەوە ،
لەكاتێكدا ھاراسان دەبن و سور دەبنەوە ھەرگیز عەدەسەی چاو بەكار مەھێنە ، خواردنی ڤیتامینەكان وەك A و E و C ,
زۆر بەسودن بۆ چاو بەتایبەتی ڤیتامین E كە دژە ئۆكسانێكی پێویستە بۆ بینایی ،
ئەم ڤیتامینە دەبێتە ھۆی چاكبونەوەو زیندو بونەوەی ، خانەكانی چاو بەرگری لەھەر جۆرە ھەوكردن و تێكچونی خانەكانی چاو دەكات.
بۆسود وەرگرتن لەم ڤیتامینە چەرەسات و زەیتون و ئەڤۆگادۆ باشترین خۆڕاكن بۆ وەرگرتنی بڕێكی باش لە ڤیتامین E .