چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان هێلكەی توێكڵ سپی و هێلكەی توێكڵ سوور؟

تەندروستی 26/10/2020


ئایتور سانشیز پسپۆری خۆراك بڵاویكردوەتەوە هیچ جیاوازیەك لەنێوان هێلكەی توێكڵ سپی و توێكڵ سووردا نیە هەردوو جۆرەكە هەمان پێكهاتەی خۆراكی لەخۆدەگرن.
ئەو پسپۆرە ئاشكرای كردوە رەنگی توێكڵی هێلكەكە پەیوەندی بە بوونی ماددەیەكی كیمیایەوە هەیە لە لەشی مریشكەكەو دواتر دەیگوێزێتەوە بۆ هێلكەكە تا رادەیەكی زۆریش بوونی ئەو ماددەیە پەیوەندی بەجۆری جینایەتی پەلەوەرەكەوە هەیە.
تەئكیدیشی كردوەتەوە رەنگی توێكڵی هێلكەكە لەهەموو بارەكاندا كاریگەری درووست ناكات لەسەر پێكهاتە و بەهای خۆراكی هێلكەكە.
بەكارهێنەرێكی ووی چات كە لەسەر هێلكە قسەی كردبوو بڵاویكردبوە لەوانەیە هەندێك جار هێلكە زیانی لە ژەهر زیاتر بێت بۆ جەستەی مرۆڤ 
ئەو باسی لەوە كردبوو پێویستە هێلكە بە باشی بكوڵیندرێت پێش خواردنی چوونكە خواردنی هێلكەی خاوو بەهۆی بوونی جۆرە بەكتیریاكەوە دەبێتە هۆی سك چوون لەبەر ئەوە پێویستە هیلكە بە پلەیەكی گەرمی بەرز بكوڵێندرێت بەر لەخواردنی چونكە هێلكە هەردوو ماددەی ئەفیدین و ئەنتیتریبسین لەخۆدەگرێت.