پەرلەمانتارێکی کوردستان: دەرمان بەقاچاخ دەهێنرێتە کوردستان و وەزارەتى تەندروستیش بەفەرمی دەیکڕێت

کوردستان 21/10/2020

چاودێر:  

پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەرمان بەقاچاخ دەهێنرێتە کوردستان و وەزارەتى تەندروستیش بەفەرمی دەیکڕێت.

 

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمەڵێک دەرمانی پزیشکیی قاچاخ هاتۆتە هەرێمی کوردستان و لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێت، بۆیە هەر کەسێک بەم دەرمانانە بمرێت، وەزیری تەندروستی و حکومەت بەرپرسیارن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەرمانە قاچاخانە، لەسەر گزۆزی سەیارە بەقاچاخ دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان کە پلەی گەرمییان دەگاتە سەروو ٦٠ پلەى سیلیزی، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی لە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە.

باسی لەئەوەشکرد، دەرمان هەیە لە ساڵی ٢٠١٦ داخڵکراوە و لە ساڵی ٢٠١٥ تێستی بۆ کراوە، واتە دەرمانەکە هەر نەبووە، ئەی چۆن تێستکراوە؟

 

ناوبراو لەبارەى جۆری دەرمانەکانەوە ڕایگەیاند، زۆربەی دەرمانەکانی شێرپەنجە و دڵ و سڕکردن و حەساسییەتن و هەندێکیان لە کۆرۆنا بەکار دەهێندرێن!!