عێراق

دوو چەكداری حەشد كوژران

24 کاتژمێر پێش ئێستا

چاودێر: لەسنوری پارێزگای نەینەوا، دوو چەكدری حەشدی عەشایەری لەلایەن داعشەوە كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ یەك شەممە، لەگوندی جومیرەی سەربە پارێزگای نەینەوا، ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدی  عەشایەریان داوە.
وتیشی: لەئەنجامدا دوو چەكداری حەشدی  عەشیاری كوژراون.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە: چەكدارەكانی داعش لەناكاو پەلاماری حەشدیان داوەو دواتر هەڵاتوون.