پەیوەندیە گوماناویەكانی هیلاری كلینتۆن و كەناڵی جەزیرە ئاشكرا دەبن

ڕاپۆرت 11/10/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
پۆستێكی ئەلیكترۆنی دزە پێكراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرا بوە سەبارەت بە بوونی پەیوەندی لە نێوان هێلاری كلینتۆن و كەناڵی جەزیرە و هەوڵی بەكارهێنانی ئەو كەناڵە بۆ بڵاوكردنەوەی پشێوی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست 
ئاشكرا كردنی ئەو پۆستە پاش لێدوانێكی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هات كە رایگەیاند سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا ئاشكرا دەكات سەبارەت بە بەكارهێنانی پۆستی ئەلیكترۆنی حكومەت لە لایەن هیلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریكاوە
بەگوێرەی پۆستە ئەلیكترۆنیەكە لە مانگی ئایاری ساڵی 2010 هیلاری سەردانی كەناڵی جەزیرەی قەتەری كردوەو لە گەڵ"وەزاح خنێفەر" بەرێوەبەری كەناڵی جەزیرە كۆبوەتەوە پاشان لەهەمان ساڵدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كەناڵەكەوە كۆبوەتەوە.دواتریش هیلاری چاوی كەوتوە بە حەمەد بن جاسم سەرۆك وەزیرانی قەتەر كۆبوتەوە 
لەنامەیەكی دیكەدا هیلاری داوای لە قەتەر كردوە پشتیوانی شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بكەن لەرێگەی تەرخانكردنی سندوقی دەزگای كلینتۆن ەوە. 
بەگوێرەی پۆستێكی دیكە كە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2012 پەیوەندی نێوان قەتەر و رێكخراوی ئیخوان موسلمین ئاشكرابوە كاتێك ئیخوان داواین كردوە كەناڵێكی گەورەی راگەیاندنیان بۆ دامەزێنن بە سەرمایەیەكی گەورە بەهۆی لاوازی كەناڵە تێرۆریستیەكانیانەوە.
لەم مانگەدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:داوام كردوە نهێنی لابدەن لەسەر پۆستەكانی هیلاری كلینتۆن 
ترامپ لە تویتەر بڵاویكردەوە رێگەم داوا نهێنی سەرجەم بەڵگەنامەكانی تایبەت بە گەورەترین تاوان لە مێژووی ئەمریكادا ئاشكرا بكەن  كە تایبەتن بە هیلاری كلینتۆن كاتێك كە لەساڵانی 2009 تا 2013 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بوە.
هیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2016 خزمەتگوزارییكی تایبەتی بۆ پۆستە ئەلیكترۆنیەكانی لەماڵەكەی خۆیدا بەكارهێناو ونزیكەی 55هەزار پۆستی رادەستی بەرپرسانی ئەمریكا كرد بەڵام نزیكەی 30 هەزار پۆستی شاردەوە و رایگەیاندبوو ئەو نامانە تایبەتن و پەیوەندییان بەكارەكەیەوە نیە.
ساڵی 2016 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و فەرمانگەی ئەرشیفی نیشتیمانی چەند هەنگاوێكیان گرتەبەر بۆ گێڕانەوەی پۆستە ئەلیكترۆنیەكان.
مانگی ئوكتۆبەری 2016 ئۆفیسی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستی كرد بە لیكۆڵینەوەكردن لە ژمارەیەكی زۆر لەو نامانە كە لە مۆبایلی یەكێك لە گەورە یاریدەدەرانی هیلاری دۆزرایەوە .
رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە نزیكەی 650 هەزار مەسیج بوە ،بەڵام هەموو مەسیجەكان پەیوەندییان بە لێكۆڵینەوەكەوە 
كۆمی بەرێوەبەری نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی كە لێكۆڵینەوەی لە نامە نهێنیەكانی هیلاری كردبوو لە نوسراوێكیدا بۆ ژمارەیەك لەسەرۆك لیژنەی كۆماریەكانی كۆنگرسی ئەمریكا باسی لەوە كردبوو ئۆفیسی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی زانیاری لایە سەبارەت بەو پۆستە ئەلیكترۆنیانەی پەیوەندییان بە لێكۆڵنەوەكانەوە هەیە و رەزامەندیمان دەربریوە لێكۆڵەرەوان ئەو پۆستانە بپشكنن تا بزانن زانیاری نهێنی لەخۆ دەگرێت یا نا.
چاودێرانی سیاسی بڵاویانكردەوە كێشەی پۆستە ئەلیكترۆنیەكانی بابەتێكی زۆر گرنگ بوە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و بوە مایەیی شكستی هیلاری كلینتۆن لە هەڵبژاردنەكاندا.
سكای نیوز