پێشمەرگەیەك خۆی كوشت
چاو‌دێر: لەسنوری راپەڕین تەرمی هاووڵاتیەك گەیەنرا نەخۆشخانە كە بەپێی زانیاریەكان خۆی كوشتووەو پێشمەرگەیە.
پۆلیسی راپەرین ئاشكرایكردوە:" ئه‌مڕۆ ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه به‌ناوی (ق، ع، ف) ته‌مه‌ن 49 ساڵ ساڵ له‌ڕه‌گه‌زی نێر كه پیشه‌ی (پ، م) دانیشتوی كۆمه‌ڵگه‌ی شكارته‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بێتواته‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه كه شوێنه‌واری برینی گوللـه به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌بو، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ته‌رمی ناوبراو ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
رونیشكراوەتەوە:" به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان "ڕوداوه‌كه خۆكوژی" بوه، به‌وته‌ی كه‌س و كاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕودواكه كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.